له‌ سنوورى ده‌ربه‌ندیخان ئاسك و بزنه‌ كێوى زیادیان كردووه‌

ژینگە :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 135‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

له‌ سنوورى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان ئاسك و بزنه‌ كێوى به‌ ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو زیادیان كردووه‌، به‌ وته‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیداریش چاودێریكردنیان له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌و خزمه‌تكردنیان له‌ گه‌ڵ هۆشیاربوونه‌وه‌ى خه‌ڵك هۆكارى زیادبوونیانیان. 


عادل جه‌لال به‌رێوه‌به‌رى به‌شى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى ده‌ربه‌ندیخان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: به‌راورد به‌ ساڵانى رابوردوو ژماره‌ى ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌رى كێوى له‌ سنوورى ده‌ربه‌ندیخان زۆر زیادیان كردووه‌، به‌ تایبه‌تى ئاسك و بزنه‌ كێوى. 

وتیشى: "ئه‌و زیادبوونه‌ به‌تایبه‌ت له‌شاخى به‌رانانى نزیك قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان به‌ شێوه‌یه‌كه‌ به‌ئاسانى ده‌بینرێن و هه‌ندێكجاریش داده‌به‌زنه‌ خواره‌وه‌ بۆ ناو گونده‌كان و ده‌ورووبه‌رى گونده‌كان و زۆربه‌شیان دوو كارى ئه‌مساڵیان له‌ گه‌ڵدایه‌ و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه‌ له‌مساڵدا زۆر زیادبوون. 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، هۆكارى زیادبوونى ئاژه‌ڵه‌ كێوییه‌كان له‌ سنوورى ده‌ربه‌ندیخان په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسى دارستانى ژینگه‌وه‌ چاودێرى ده‌كرێن و ئاویان بۆ دابین ده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى هۆشیارى هاووڵاتیان و ڕاونه‌كردنیشیان هۆكارێكى تره‌ وایكردووه‌ ڕێژه‌كه‌یان زیاد بكات. 

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure