ئەكتەرێكی دیاری كورد كۆچی دواییكرد

دراما و سینەما :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 13270‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئەکتەر

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


داریوش ئەسەدزادە، نووسەر و ئەكتەری كوردی سینەما، شانۆ و تەلەفزیۆنی ئێران و مامۆستای زانكۆ ئەمڕۆ یەكشەممە لە تەمەنی 96 ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشی كۆچی دواییكرد.

ئەو هونەرمەندە كوردە لەدایكبووی ساڵی 1923ی شاری كرماشانە لە رۆژهەڵاتی كوردستان.

ئەسەدزادە لە تەمەنی بیست ساڵییەوە چالاكییەكانی خۆی وەك: نووسەر، دەرهێنەر و ئەكتەر لەشاری كرماشانەوە دەستپێكردووە تەنیا لەماوەی دە ساڵدا زیاتر لە 50 بەرهەمی هەبووە و تائێستاش كۆمەڵێك كتێبی لەچاپدراوی هەیە.

داریوش ئەسەدزادە یەكێك لە چالاكترین و تەندروست ترین ئەكتەرەكانی كورد و ئێران بووە و تا تەمەنی 96 ساڵی و پێش مردنی، درێژەی بە چالاكییەكانی لە بواری هونەری، نووسین و وانە وتنەوە لە زانكۆ داوە.

 

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure