وێنە: پیاوێکی تەمەن 87ساڵ هاوسەرگیری لەگەڵ کچێک دەکات کە لەتەمەنی منداڵەکانیدایە

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2997‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


کچێکی تەمەن 27 ساڵان هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی تەمەن هەشتا ساڵان کرد، چونکە لە یەکەم دیدارەوە ئاشقی بووە.

 
ئەم چیرۆکی خۆشەویستیە بووە جێی باسی ماڵپەڕە ئیندۆنیزیەکان و دوو هاوسەرەکە لە ناوچەی جاوا ئاهەنگێکی گەورەیان ئەنجامدا.

بەپێی ماڵپەری ئۆدیتی سنترال سەرەڕای جیاوازی تەمەنی نێوان ئەم دوو هاوسەرە بوکێ کە ناوی (نوراینی)یە ئاشکرایکرد لە یەکەم بینینەوە ئاشقی هاوسەرەکەی بووە، لە بەرامبەردا پیاوەکە دەڵێت، بەهۆی تەمەنیەوە هەرگیز بیری لە هاوسەرگیری نەکردووەتەوە، بەڵام نەیتوانیوە هەستەکانی نوراینی پشتگوێ بخات و داوای هاوسەرگیری لێ کردووە.

خێزانی کچەکە راستەوخۆ رازیبوون و کوڕە گەورەکەی زاوا کە تەمەنی 51 ساڵە پاش کەمێک دوودڵی رەزامەندی خۆی دەربڕی، چونکە لە خێزانەکەیاندا کوڕی تەمەن 27 ساڵ هەیە هێشتا هاوسەرگیری نەکردووە.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure