پێشبینی ئەستێرەکانی بەخت بۆ ئەمڕۆ

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 5313‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەخت

دواڕۆژ


کاوڕ

ئارامیت لەدەست داوە و هەست بە دڵەڕاوکێ دەکەیت، چونکە لە شوێنی کارەکەت فشارێکی زۆرت لەسەرە، بەڵام نابێت خۆت لە بەرپرسیاریەتیەکانت بدزیتەوە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری واز لە پەیوەندیە کاتیەکان بهێنە و بەدوای کەسێکدا بگەرێ ژیانتی لەگەڵدا بەسەر بەریت.

گا
هەلی پشوودان و گەشتکردنت بۆ دەڕەخسێت و لەگەڵ ئەو کەسانە ئاشت دەبیتەوە کە کێشە کەوتبووە نێوانتانەوە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری فشارەکانی سەرت نامێنن و ژیانت ئاسایی دەبێتەوە و بە ماوەیەکی پڕ خۆشی و شادیدا تێپەڕ دەبیت.

دووانە
توانایەکی تایبەت و داهێنەرانەت هەیە هەربۆیە لە کات و بواری گونجاودا بەکاری بهێنە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری لەگەڵ خۆشەویستەکەت رەق مەبە و هەوڵبدە زیاتر لێی نزیکبیتەوە، بۆی هەیە چەند گۆڕانکاریەکی ئەرێنی لە پەیوەندیەکەتاندا رووبدات.

قڕژاڵ
بە رۆژێکی هێواشدا تێپەر دەبیت و دەستکەوتێکی ئەوتۆت نابێت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری ماوەیەکە پەیوەندیەکەتان زۆر پتەوبووە، بەڵام لە هەڵەکانی رابوردوو فێربە تاوەکو لە داهاتوودا سەرکەوتوو بیت.

شێر
چەند بیرۆکەیەکی باشت هەیە، هەوڵبدە بە زووترین کات کاریان پێ بکەیت و هەنگاوی بوێرانە بنێیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری بە ماوەیەکی رۆمانسیدا تیپەر دەبیت و پارەیەک دێتە دەستت دەتوانیت بەهۆیەوە لەگەڵ هاوسەرەکەتدا گەشتێک بکەن.

فەریک
لە شوێنی کارەکەت وریا و وردبە تاکو هەڵە نەکەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری پێویستە بە مێشک بیر بکەیتەوە تاوەکو کێشە بەسەرداکەوتووەکانی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت یەکلایی بکەیتەوە.

تەرازوو
هەندێک شت هەبوو پێشتر گرنگیت پێ نەدەدا بەڵام لە ئێستادا رۆڵێکی گرنگی هەیە لە پیشەکەتدا، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری لە هەندێ مەسەلەدا بڕیاری یەکلاییکەرەوە و نەگۆڕ بدە، بەڵام لەهەمان کاتیشدا هەوڵبدە لە لایەنی بەرامبەریش تێ بگەیت.

دووپشک
لە بواری کارەکەتدا سەرکەوتوو دەبیت و پڕۆژەیەک دەهێنیتە دی کە ماوەیەکی زۆربوو هەوڵت بۆ دەدا، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری لە ئەرک و بەرپرسیاریەکانت رامەکە، تۆ پێویستت بە یارمەتی و بەزەیی خۆشەویستەکەتە هەربۆیە توڕەی مەکە.

کەوان
بەڵێنت بە چەندین کەس داوە، هەوڵبدە کاتەکانت رێک بخەیت تاوەکو کێشە دروست نەبێت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری نابێت فشاری زۆر بخەیتە سەر خۆشەویستەکەت تاکو بیر لەوە نەکاتەوە لێت دوور بکەوێتەوە و وازت لێ بهێنێت.

گیسک
ئەگەر دەتەوێت سوود لە هەلەکانی بەردەمت ببینیت دەست بکە بە پەیڕەویکردنی پڕۆژە و بیرۆکەکانت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری مەترسە لەوەی خۆت و خۆشەویستەکەت دەرگای نوێ بکەنەوە، هەروەها رۆژێکی گونجاوە بۆ پشوودان و دوورکەوتنەوە لە فشارەکانی ژیان.

سەتڵ
لە شوێنی کارەکەتدا رۆڵێکی سەرەکیت هەیە ئەمەش بە رێکەوت نیە بەڵکو ئەنجامی هەوڵ و کۆششێکی بەردەوامە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری بەماوەیەکی خەیاڵی و رۆمانسیدا تێپەڕ دەبیت، هەربۆیە لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا چێژی لێ ببینە.

نەهەنگ
ئاگاداری هەڵە بکە و هیچ هەنگاوێکی مەترسیدار مەنێ، چونکە لە شوێنی کارەکەت چەندین شت گۆڕانکاری بەسەردا دێت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری چەندە هەوڵبدەن بەربەست لە بەردەم خۆت و خۆشەویستەکەت دروست بکەن زیاتر سوور دەبن لەسەر پتەوکردنی پەیوەندیەکەتان.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پێداچونەوە: ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure