پشیله‌یه‌ك ده‌ستگیركرا

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 117‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

پاسه‌وانانی زیندانێك له‌ كۆستاریكا، دوای چه‌ند كاتژمێرێك هه‌وڵدان توانییان پشیله‌یه‌ك ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ هه‌وڵیده‌دا چه‌ند مۆبایلێك بگه‌یه‌نێته‌ ناو زیندانی ناوه‌ندیی ئه‌و وڵاته‌.


دوای ئه‌وه‌ی پاسه‌وانانی زیندانی چاكسازیی له‌ نزیك شاری سان خۆسێی پایته‌ختی كۆستاریكا پشیله‌كه‌یان راو نا، چووه‌ ناو ئاوه‌ڕۆیه‌كه‌وه‌ و پێنج كاتژمێری خایاند تا ده‌ستگیركرا.

له‌و كۆڵه‌ی له‌ پشتی پشیله‌كه‌ به‌سترابوو، دوو مۆبایل و شاحینه‌یه‌ك و كارتێكی زیره‌كی تێدابوو. ئه‌مه‌یش‌ كاربه‌ده‌ستانی زیندانه‌كه‌ی نیگه‌ران كرد كه‌ ره‌نگه‌ زیندانه‌كه‌ مۆبایلی تریشی تێدابێت و بۆ كاری فێڵكردن له‌ زیندانه‌وه‌ به‌كاربهێنرێت.

له‌ رابوردووشدا هه‌وڵدراوه‌ له‌ رێگه‌ی ئاژه‌ڵانه‌وه‌ ئامێری مۆبایل بگه‌یه‌نرێته‌ ئه‌م زیندانی چاكسازییه‌‌.

ساڵی 2015 پاسه‌وانان ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆترێكدا گرت كه‌ مۆبایلێك له‌ قاچی به‌سترابوو و هه‌وڵیده‌دا خۆی بگه‌یه‌نێته‌ زیندانه‌كه‌.

پ: ل. م

بڵاوکردنەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure