منداڵێک بەهۆی شیری دایکیەوە گیان لەدەست دەدات!

هەمەڕەنگ :: 24/08/2019‌ :: 10151‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


منداڵێکی تازە لەدایکبوو بەهۆی دەرمانی هێوەرکەرەوەی ناو شیری دایکیەوە گیانی لەدەستدا.

 
منداڵێک تەنیا پاش پێنج رۆژ لە لەدایکبوونی بەهۆی دەرمانی هێوەرکەرەوەی ناو شیری دایکی گیانی لەدەستدا، دواتر دەرکەوت بەهۆی ئازاری پشتەوە دایکەکە لە ماوەی سکپریدا دەرمانی (ترامادۆڵ)ی خواردووە.

هەرچەندە دایکەکە بڕیاریداوە پاش خواردنی دەرمانەکان شیر نەدات بە منداڵەکەی، بەڵام پزیشکان پێیان وتووە ترسی نیە و دەتوانێت ئاسایی شیر بدات بە منداڵەکەی.

پزیشکی دادوەر دەڵێت: هۆکاری مردنی منداڵەکە پێشبینی نەکراوبووە و تاوەکو ئێستا بەدواداچوون بەردەوامە.

وەرگیڕان:هیڤی فەرهاد

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure