لەبەر هۆکارێکی سەیر پیاوێک لە هاوسەرەکەی جیابۆوە

هەمەڕەنگ :: 24/08/2019‌ :: 856‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

لە شاری لکهنۆ لە هیندستان، لە میانەی دانیشتنێکی دادگا لەسەر مەسەلەی مارەیی نێوان دوو هاوسەر سەیرترین حاڵەتی جیابوونەوە روویدا.

 
بەپێی رۆژنامەی دەیلی مەیل پیاوێک بەناوی سەعید راشد لە دادگا ئامادەبوو پاش ئەوەی ژنەکەی بەهۆی مارەییەکەیەوە سکاڵای لەسەر خۆی و خێزانەکەی تۆمارکردبوو.

سەعید لە دادگا سێ جار تەڵاقی خوارد لەبەر ئەوەی ژنەکەی بە قسەکردن لەگەڵ پارێزەرەکەیدا سەرقاڵبوو و ئەو بنێشتەی لێ وەرنەگرت کە لەو ساتەدا پێی بەخشی.

پاش تەواوبوونی بەدواداچوونەکان لەسەر مەسەلەی مارەیی ژنەکەی، رەنگە سەعید رووبەڕووی سێ ساڵ زیندانی و سزای دارایی بێتەوە.


وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

پێداچوونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure