رێگری لە دروستبوونی زیپکە بکە زۆر بەئاسانی

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 871‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

پسپۆڕانی پێست پێیان وایە چەند هۆكارێك هەن بۆ دروستبوونی زیپكە بەتایبەت زیپكەی لاوێتی لەوانە پێستی چەور كە  زەیتی زیاتر بەرهەم دەهێنێت و دەبێتە هۆی گیرانی كوونیلەكان، كۆبوونەوەی خانە مردوەكانی پێست كە وادەكات بەكتریا لەناو كوونیلەكان دروست بێت و دواجار دەبێتە هۆی هەوكردنی پێست.

 
چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەكەیت 
رۆژی دوو جار روخسارت بشۆ 
پاككەرەوەیەكی ناوەندی و ئاوی شلەتێن بەكاربهێنە, رۆژانە دوو جار روخسارت بشۆ بەڵام زیادەڕۆی مەكە چونكە پێستت وشك دەبێتەوە و دواجار زیپکە دروست دەكات. 
هەموو ئەو شتانە پاك بكەرەوە كە بەر پێستی روخسارت دەكەون. 
هەموو ئەو شتانە پاككەرەوە كە بەر پێستی روخسارت دەكەون لەوانە پشتی و فڵچەی ماكیاژ و مۆبایل و پەنجەرەكان.
خۆت بەدور بگرە لە ئیسفنج. 
ئەگەر پێستت زیپكەی لێدێت  ئاگاداربە ئەو پاككەرەوانە بەكارمەهێنە كە پێست لێدەكاتەوە هەروەها ئیسفنجیش بەكار مەهێنە.
دڵنیابەرەوە لەوەی قژت پاكە 
بە بەردەوامی قژت بشۆ بۆ ئەوەی لەو زەیتە رزگارت بێت كە قژ دەریدەدات هەروەها لەو بەرهەمانەی دەدرێن لە قژ وەك جێڵ و سپرا كە نابێت راستەوخۆ بەرپێستی روخسار بكەون.
كرێمی دژە خۆر بەكاربهێنە.
گرنگە پێست لە تیشكی هەتاو بپارێزیت لەگەڵ ئەوەشدا دڵنیابە لەوەی كرێمێك بەكار بهێنیت كە چەوری و زەیتی تێدا نەبێت چونكە زەیت و چەوری زۆر زیپكە دروست دەكات.

پێداچوونەوە: پەری

بڵاوکردنەوە: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure