ئەگەر دووگیانیت ئاگاداری دەرکەوتنی ئەم نیشانەیە بە... مەترسیدارە

تەندروستی :: 24/08/2019‌ :: 3620‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

 

نۆ مانگ ماوەی ئاسایی هەر دووگیان بوونێكە، لەم ماوەیەشدا كۆرپەلە بە چەند قۆناغێكدا تێدەپەڕێت، بۆیە دەبێت باش ئاگاداری خۆت و كۆرپەلەكە بیت و خواردنی باش و ئەو چارەسەرانە بخۆیت كە پزیشك پێتی دەدات، هەروەها بەردەوام دەبێت پشكنین ئەنجام بدەیت و جار جار سۆنەر بکەیت بۆ ئەوەی ئاگاداری تەندروستی و گەشەی كۆرپەلەكەت بیت.

 
بەڵام هەندێك جار كۆرپەلە رووبەڕووی هەندێك كێشە دەبێتەوە  كە هەندێك جار دەبێتە هۆی مردنی لەناو منداڵدانی دایكیدا.

پێگەی هێڵس هەندێك نیشانەی ئاشكراكردووە كە دەریدەخات كۆرپەلەكەت مردووە:


1- نەمانی جووڵەی كۆرپەلە، یەكێكە لەو نیشانەیەی ئاشكرای دەكات كۆرپەلەكە مردووە، بۆیە دەبێت بەردەوام و رۆژانە چاودێری جووڵەی كۆرپەلەكەت بكەیت.
2- پێویستە سكی ئافرەتی دووگیان مانگ بە مانگ گەورەتر بێت بۆیە وەستانی گەشە و گەورەبوونی سك لەوانەیە، بەڵگە بێت بۆ مردنی كۆرپەلەكەت.
3- هاتنەدەرەوەی شیر و چەند دەردراوێکی تر لە مەمكەوە.
4- بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و ئازاری زۆری پشت.
5- کۆڵنج و رەقبوونی خوارەوەی سك و خوێن بەربوون و دڵ تێكهەڵاتن.
هەندێك جاریش مردنی كۆرپەلە پەیوەندی بە وێڵاشی منداڵەوە هەیە یاخود توشبوونی بە ڤایرۆسێك لەناو منداڵدانی دایكەكە یان هەندێك جار تەواو نەبوونی كۆرپەلەكە. 

پێداچوونەوە: پەری

بڵاوکردنەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure