لە رۆژی بوکێنیدا هاوڕێ کچەکەی کارێکی سەیر دەکات

هەمەڕەنگ :: 24/08/2019‌ :: 905‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

بووک خەون بەوەوە دەبینێت کە لەڕۆژی هاوسەرگیری و ئاهەنگەکەیدا بەجوانترین شێوە و سەرنجڕاکێشترین شێوە دەربکەوێت، بووکێک لەلایەن کچێکی هاوڕێیەوە ئەو خۆشییەی لێتاڵ دەبێت و ئەویش چۆن تۆڵەی لێدەکاتەوە.

ماڵپەڕی" ریدیت" باسی کێشەی نێوان دوو هاوڕێ دەکات کە لەڕۆژی هاوسەرگیری لەیەکتری تاڵ دەکەن وردەکارییەکە بەمشێوەیە بووە:

ئایما و سارە دوو هاوڕێی خۆشەویستی یەکتربوون، لە رۆژی ئاهەنگی گواستنەوەی ئایمادا سارەی هاوڕێی تووشی نائومێدی و خەفەتێکی گەورەی دەکات، چونکە سارە- یش بڕیاریدا لەو رۆژەدا و لەو ئاهەنگەدا عەزی مارەکردن بپۆشێت و لەگەڵ دەزگیرانەکەی هاوسەرگیری خۆیان رابگەیەنن و بیکەن بە سوپرایز بۆ هەموو ئامادەبووان و ئایما و هاوسەرەکەیشی.

ئەم کارەی سارە سەرنجی هەموو ئامادەبووانی بۆلای خۆی راکێشا و هەمووان پیرۆزباییان لەودەکرد و ئاهەنگەکە بوو بە هی ئەو، ئەمەیش ئایمای تووڕەکرد بەڵام دانی بەخۆیداگرت و هیچ کاردانەوەیەکی نەنواند و هەوڵیدا هەر بەرووخۆشی بمێنێتەوە.

دوای تێپەڕبوونی ٧ مانگ و لەئاهەنگی هاوسەرگیری سارەدا ئایما بڕیاریدا تۆڵەی ئەو رۆژەی لێبکاتەوە، کاتێک سارە بەجلی بووکێنییەوە خۆی کرد بە هۆلەکەدا لەبری گوڵی سپی و سوور گوڵی شین کرا بەسەریاندا و لەسەر شاشە تەلەڤزیۆنییەکانی ناو هۆڵەکە وێنەی سۆنەری منداڵێک دانرابوو لەبری وێنەی بوک و زاوا، دوای کەمێک لە هاتنەژوورەوەی بوک و زاوا ئایما و هاوسەرەکەی لەناوەڕاستی هۆڵەکەدا بەمایک هەواڵی دووگیانبوونی بە کوڕ ئاشکراکرد.

سارە زۆر تووڕەبوو و ئایما و هاوسەرەکەی کردە دەرەوە، بەمشێوەیە ئایما تۆڵەی لێکردەوە.

و: پەری 

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure