ژنێک قێزەونترین کار بەرامبەر منداڵەکەی خۆی دەکات

هەمەڕەنگ :: 23/08/2019‌ :: 9170‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ
له‌ شارۆچكه‌ی لا مادێرا له‌ ویلایه‌تی نیو مێكسیكۆی ئه‌مریكا، ژنێكی ئاڵووده‌ی هێرۆوین كارێكی زۆر قێزه‌ون به‌رامبه‌ر منداڵه‌ تازه‌ له‌ دایكبووه‌كه‌ی ده‌كات.

به‌ پێی ڕۆژنامه‌ی میرەری بریتانی، ژنه‌كه‌ ده‌رزی هێرۆوین ده‌دات به‌ منداڵه‌كه‌ی تاكو ده‌مرێت، دواتر ته‌رمی منداڵه‌كه‌ی ده‌كاته‌ زه‌رفێكی پلاستیكییه‌وه‌ و فڕێی ده‌دات، دایكی منداڵه‌كه‌ ده‌ستگیركرا پاش ئه‌وه‌ی هاوسه‌ركه‌ی به‌ كاره‌كه‌ی زانی یه‌كسه‌ر پۆلیسی لێ ئاگادار كرده‌وه‌.

ژنه‌كه‌ وتی: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌م كاره‌م كرد چونكه‌ له‌و كاته‌ی منداڵه‌كم له‌ سكا بوو هێرۆوینم به‌كارده‌هێنا بۆیه‌ زۆر له‌وه‌ ئه‌ترسام به‌ شێوه‌یه‌كی خراپ كاریگه‌ری له‌ ته‌ندروستی منداڵه‌كه‌م بكات و كاتێك له‌ دایك بوو بڕیارم دا هێرۆوینی پێ بده‌م، به‌ڵام ئه‌مه‌ بووه‌ مردنی و نه‌مزانی چی بكه‌م بۆیه‌ كردمه‌ ناو زه‌رفێكه‌وه‌ و فڕێمدا".

و:كێوان

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure