هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی ئه‌مازۆن چییە؟

هەمەڕەنگ :: 23/08/2019‌ :: 1496‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ
دارستانی باراناوی ئه‌مازۆن كه‌ ده‌كه‌وێته‌ وڵاتی برازیله‌وه‌ گه‌ورترین دارستانی باراناوی جیهانه‌ و به‌ "سییه‌كانی زه‌وی" ناسراوه‌، به‌شێكی زۆری دارستانه‌كه‌ له‌ ئێستادا به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر خێرا ده‌سوتێت و ئاگره‌كه‌ش هه‌ر به‌رده‌وام ڕوو له‌ زیادبوون ده‌كات.

له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا برازیل باری له‌ ناكاوی ڕاگه‌یاند به‌ هۆی زیادبوونی ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وانه‌ له‌ دارستانه‌كه‌ ڕووده‌دات، ته‌نیا له‌ ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا 73 هه‌زار حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دارستانه‌كه‌ تۆماركراوه‌، واته‌ به‌ به‌راورد به‌ ساڵی 2018 ڕێژه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ به‌ 83% زیادی كردووه‌.

به‌ پێی بی بی سی، زۆرجار ئه‌م ئاگرانه‌ له‌ لایه‌ن مرۆڤه‌وە ده‌كرێته‌وه‌ ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌ دارستانه‌كه‌ له‌ دارودره‌خت پاكبكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كشتوكاڵی تێدابكرێت، به‌ڵام هه‌ندێك جار ئه‌م ئاگرانه‌ زۆر گه‌وره‌ ده‌بێت و كۆنترۆڵی ناكرێت، جایر بۆلسۆنارۆ سه‌رۆكی برازیل پێی وایه‌ ئاگره‌كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند ڕێكخراوێكی ناحكومییه‌وه‌ ده‌ستپێكراوه‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی نه‌خسته‌ڕوو كه‌ پشتگیری قسه‌كانی بكات، دواتریش ڕایگه‌یند كه‌ هیچ گروپێكی تاوانبار نه‌كردووه‌ به‌م كاره‌، تاوه‌كو ئێستاش به‌ ته‌واوی ناتوانرێت دیاری بكرێت كێ ئاگره‌كه‌ی ده‌ست پێ كردووه‌.

و:كێوان

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure