خەوزڕان هەڕەشە بۆ سەر ژیانی مرۆڤ دروست دەكات

تەندروستی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 390‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

 زانایانی پەیمانگای  كارۆلێنسكا  لە سوید دەڵێن،  خەوزڕان مەترسی تووشبون بە نەخۆشی خوێنبەرەكان و دڵ و جەڵدەی مێشك  زیاد دەكات.

توێژەران  تاقیكردنەوەیان لەسەر 1.3 ملیۆن كەس ئەنجامداوە و  دەركەوتووە ئەوانەی كە بۆ ماوەیی خەوزڕانیان هەیە  زۆرتر تووشی نەخۆشیەكانی دڵ دەبنەوە.

ئەنجامەكان پشت بە هەندێک بەڵگە دەبەستێت كە دەیسەلمێنێت خەوزڕان پەیوەندی بە نەخۆشیەكانی دڵەوە هەیە.

دكتۆرە سوزانا لارسون دەڵێت: پێویستە هۆكاری خەوزڕاندنەكە بزانرێت و چارەسەر بكرێت، چونكە خەو رەفتارێكە دەتوانرێت گۆڕانكاری بەسەردا بهێنرێت و باشتر بكرێت.

ئەو توێژینەوەیە كە لەگۆڤارێكی كۆمەڵەی دڵ لە ئەمریكا بڵاوكراوەتەوە، تەكنیكێكی نوێ بەناوی مێندیلین  راندۆمزەیشن  بەكارهێناوە  كە بۆ پشكنینی بۆ ماوەییەكان بەكار دێت بۆ ئاشكراكردنی مەترسیەكانی وەك خەوزڕان و ئاشكراكردنی پەیوەندی بەنەخۆشیەكانەوە.

ئەم پشكنینە لەسەر 1.3 ملیۆن كەسی تەندروست و ئەو كەسانەی  نەخۆشی دڵ و جەڵدەی مێشك كراوە.

توێژەران 248 نیشانەی بۆ ماوەییان شیكردۆتەوە كە پێدەوترێت (ئێس ئێن پی)  كە ڕۆلێكی گەورەی لە خەوزڕاندن هەیە لەگەڵ توشبون بە نەخۆشیەكانی دڵ و جەڵتەی مێشك .

ئەوانەی بەدەست مەترسی خەوزڕاندنەوە دەناڵێنن مەترسی توشبوونیان بە جەڵدەی دڵ بەڕێژەی 13% زیاترە و بەرَێژەی 7% جەڵدەی مێشك و خابونەوەی دڵ 16% یە.

بۆیە لەتوێژینەوەكەدا ئاشكرا بووە ئەوانەی كەم خەون مەترسی توشبوونیان بەنەخۆشیە مەترسیدارەكان زۆرترە  بەتایبەت قەڵەوی و دڵ و شەكرە  هەروەها ئەوانەی تەمەن ناوەندین  مەترسی توشبوونیان بە شێرپەنجە زیاترە . 

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure