​ هەشت نەریتی سەیری خواردن لە جیهاندا

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 486‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

هەموان دەزانین چەند نەریتێكی تایبەت هەن لەكاتی نان خواردندا پەیڕەو دەكرێن هەندێكیان زۆر ئاسانن، بۆنمونە دەبێت چاوەڕێی هەموان بكەیت كە لەسەر مێزی نان خواردن دانیشن دواتر دەست بەنان خواردن بكەیت،  هەروەها نابێت هەستیت هەتا هەموان تەواو دەبن، نابێت پێبكەنیت كاتێك تاقمی ددانی نەنكت یان داپیرەت دەكەوێت، بەڵام لەهەندێك وڵاتدا نەریتی سەیر لەكاتی خواردندا پەیڕەو دەكرێن كە زۆر تایبەتن وەک:

-لەتایلاند كەوچك بەكارناهێنرێت
هەمووان راهاتوین كاتێك نان دەخۆین كەوچك بەكار بهێنین، بۆیە دەبێت پابەندبین پێوەی بەڵام لە تایلاند ئەگەر بەكاری بهێنیت ئەوا تۆ كەسێكی ئاسایی نیت.

ئیتاڵیەكان پەنیر ناخەنە سەر ماسی 
هەمیشە هەموان پێیان وایە دانانی پەنیری وردكراو لەسەر خواردنەكان  ڕێگەیەكی ئیتاڵییە، بەڵام ئیتاڵیەكان پەنیر لەسەر خواردنە دەریاییەكان دانانێن وەك ماسی و ڕوبیان و هەموو ئەو خواردنانەی لە دەریا دێنە دەرەوە.

قاپە بەتاڵەكان ئیهانەیە
هەندێك جار خواردنی هەموو ئەو خواردنەی لەناو قەپەكەدا هەیە وەك ڕوخۆشی و رەفتار خۆشی دێت بۆ ئەو كەسەی میوانداری كردویت لە هند و ژاپۆن، بەڵام ئیهانە و سوكایەتێكی گەورەیە لە چین، چونكە وا شیكاری بۆ دەكرێت كە ئەو كەسەی میوانداری كردوویت ئەوەندەی بۆ دانەناوی كە بەشت بكات، بۆیە قاپەكەت هیچی تێدا نەماوە.

ئیتاڵیەكان دوای نان خواردن شیر ناخۆن
لەوە باشتر نییە لە ئیتاڵیا ژەمێكی باشی خواردن بخۆیت و دواتر داوای كوپێك كاپاچینۆ بكەیت، بەڵام ئەگەر لە ئیتاڵیا ئەمەت كرد ئەوا هەموان دەزانن كە تۆ ئیتاڵی نیت و گەشتیاری، چونكە ئیتاڵیەكان هەرگیز دوای نان خواردن هیچ خواردنەوەیەك ناخۆن كەشیری تێدا بێت، چونكە دەڵێن شیر پڕۆسەی هەرس قورس دەكات .

دەركردنی دەنگە دەنگ لەكاتی نان خواردن لە ژاپۆن.
دەنگە دەنگ لەكاتی نان خواردن كارێكی باوە لە ژاپۆن و پاڵپشتی ئەم كارە دەكەن، چونكە پێیان وایە كە تۆ خواردنەكەت بەدڵە و چێژی لێ دەبینیت، بۆیە كە چویتە ژاپۆن بەلاتەوە ئاسایی بێت.

لەچین ماسیەكان هەڵاوگێر ناكرێن
لەچین پێیان وایە هەڵگێڕانەوەی ماسی خراپە و بەختی ڕەشت بۆ دەهێنێت، چونكە هێمای هەڵگەڕانەوەی بەلەمەكەیە كە کەس ناخوازێت ئەمە ببینێت یان بەسەری دابێت .
خوێ لە پورتوگال و میسڕ نییە
داواكردنی خوێ یان بیبەر لە پورتوگال و میسر تاوانێكە بەرامبەر چێشلێنەرەكە دەكرێت، چونكە ئەگەر داوای بكەیت واتا چێشتلێنەرەكە بەشێوەیەكی باش و گونجاو خواردنەكەی ئامادە نەكردووە و چێشتلێنەرەكە شارەزا نییە.

چا وەك بریتانییەكی ڕەسەن بخۆرەوە
ئەگەر چویتە بریتانیا و ویستت چا بخۆیتەوە زۆر شت هەیە دەبێت بیزانیت یەكەم كاتێك چاكە تێك دەدەیت نابێت هیچ دەنگێكی لێوە بێت، ئەگەر دەنگیشی لێهات ئەوا تۆ بڕیتانی نیت، دووەم كەوچكەكە لەناو كوپەكە بەجێ مەهێڵە دوای ئەوەی چاكەت تێكدا و بیخە سەر ژێر كوپەكە، بەم شێوەیە دەتوانی وەك بڕیتانییەکی ڕەسەن بە وتنەوەی تالی هوو لەگەڵ هەموان چاكەت بخۆیتەوە.   

پێداچوونەوە:ئەڤین

ب: رێباز

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure