پیاوان گوێ بەم نیشانانە نادەن بەڵام زیان بە تەندروستیان دەگەیەنێت

تەندروستی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1593‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

زۆر جار پیاوان گرنگى بەتەندروستى خۆیان نادەن و تەنیا دایک و خوشک و هاوسەرەکانیان گرنگى بەو بابەتە دەدەن و هۆشیاریان دەکەنەوە.

 

لەوبارەیەوە دیارترین ئەو نەخۆشییانە دەخەینەڕوو کە پێویستە پیاوان ئاگادارى بن و گرنگى پێبدەن لەوانەش:

شڵەژانى میزکردن: زۆر جار پیاوان تووشى شەڵەژانى میزکردن دەبن، وەک لاوازى میزکردن یاخود میزکردنێکى زۆر، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ تووش بوون بە نەخۆشییەکانى گورچیلە و هەوکردنى میزڵدان و چەندین نەخۆشى دیکە وەک دروستبوونى گرێى پرۆستات، بۆیە پێویستە لەو حاڵەتانەدا سەردانى پزیشکى تایبەت بکرێت.

هەوکردن: زۆر جار لەسەر ڕانى پیاوان چەند نیشانەیەک دەردەکەوێت، وەک هەست کردن بە ئازار و دروست بوونى گرێ، بۆیە پێویستە چاودێرى ئەو ناوچەیە بکرێت.

ئەگەر هاوسەرەکەى لەماوەى یەک ساڵ دووگیان نەبوو:  لەو ماوەیەدا هاوسەرەکەت دووگیان نەبوو، پێویستە لەسەر هەردووکتان سەردانى پزیشکى تایبەت بکەن و رەنگە پیاوان بەشێک بن لەو کێشەیە.

ئازارى خوار پشت: ئەو نیشانەیە وا دەریدەخات کە پیاوەکە تووشى فتق یاخود نەخۆشییەکانى میزەڕۆ بوو بێت.

هەست کردن بە ئازاری ئێسکەکان: ئەمەش یەکێکە لە نیشانەکانى تووشبوون بە شێرپەنجەى پرۆستات کە لە کاتى تەشەنە کردنى دەگوازرێتەوە بۆ ئیسکەکان

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure