تەندروستترین خواردن تایبەت بە منداڵێ شەش مانگ

تەندروستی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 308‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


تا تەمەنی شەش مانگی كۆئەندامی هەرس لە كۆرپەلەكاندا ، تەنیا دەتوانێت شیر هەرس بكات، بۆیە باشتر وایە تا دوای تەمەنی 6 مانگ هیچ خواردنێك جگە لە شیر بە منداڵان نەدرێت و دوای شەش مانگ خواردنە تەندروستەكانی تایبەت بە منداڵانیان دەستپێبكات.

پسپۆرانی بواری منداڵان و خواردن دەڵێن ئەم تێكەڵانە باشترینن بۆ منداڵانی سەرووی شەش مانگ:

 -تێكەڵەی خورمای كوڵاو، شۆفان، دارچین، گوێزی هیندی و ماست
-تێكەڵەی پودێری شوفان، سێوی پاككراو، ئاوی سێو، هەرمێ، شیر و كشمیش
-تێكەڵەی شۆفان، مۆزی گەیو، ئارد، كەرە و وانیل، شیر باشتر وایە ئەم تێكەڵانە لە دەزگای میكسێردا تێكەڵ بكرێن و پێش ئەوەیش بە منداڵەكەی بدەن، هەستیاربوونی منداڵەكە تاقیبكرێتەوە و دوای دڵنیابوون لە هەستیارنەبوونی منداڵەكە، تێكەڵەكەی پێ بدرێت.

پێداچونەوە:ئەڤین

بڵاوکردنەوە: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure