ڤیدیۆ: دوو دز له‌ ماوه‌ی 30 چرکەدا زۆر به‌ ئاسانی ئۆتۆمبێلێك ده‌دزن

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1037‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

له‌ شاری له‌نده‌ن له‌ نیوه‌ی شه‌ودا دوو دز له‌ ماوه‌ی 30 چرکەدا توانیان به‌ سه‌ركه‌وتوویی ئۆتۆمبێلێك بكه‌نه‌وه‌ و بیدزن كه‌ نرخه‌كه‌ی 110 هه‌زار دۆلار ده‌بێت.

وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت یه‌كێك له‌ دزه‌كان ئامێرێكی له‌ خۆی به‌ستووه‌ و هه‌ردوو ده‌ستی به‌رزكردۆته‌وه‌ و دواتر دزه‌كه‌ی تریان ده‌رگای ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌ و سه‌رده‌كه‌وێت و ده‌یخاته‌ ئیش و هه‌ردووكیان هه‌ڵدێن.

ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی دزیویانه‌ له‌ جۆری (تێسلا) یه‌ كه‌ ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی زۆر پێشكه‌وتووه‌ و هه‌موو شتێكی به‌ كۆمپیوته‌ر و ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوو كار ده‌كات، له‌ دزه‌كانیش توانیویانه‌ كۆدی ئۆتۆمبێله‌كه‌ هاكبكه‌ن و  ده‌رگاكانی بكه‌نه‌وه‌ و بیدزن.

و:كێوان

پێداچوونەوە:ئەڤین

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure