کامێرای چاودێری شتێکی سەیر لە ژووری ماڵێکدا ئاشکرادەکات

هەمەڕەنگ :: 23/08/2019‌ :: 13618‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

كامێراكانی چاودێری ماڵێك له‌ نیوه‌ی شه‌ودا ڤیدیۆی شتێكی زۆر ترسناك ده‌گرێت له‌ ژووری میوانی ماڵه‌كه‌دا، كاتێك خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ سێری ده‌كات تووشی شۆك ده‌بێت.

له‌ ڤیدیۆكه‌دا ئه‌وه‌ی به‌ دی ده‌كرێت تارماییەک دەردەکەوێت منداڵێكی بچووكه‌ كه‌ له‌ ژووری میوانه‌كه‌دا دێت و ده‌ڕوات، جۆڵ نۆڵان خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ وتی: كامێراكانی چاودێری ناو ماڵه‌كه‌م له‌ ڕۆژی 8ی ئابی 2019 ڤیدیۆی تارمایی منداڵێكی كوڕ یاخود كچی گرتووه‌، ئاشكرا نییه‌ به‌ ته‌واوی ئه‌وه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت چییه‌ منداڵبێت یان  نا به‌ڵام شتێكی زۆر نائاسایی و ترسناكه‌".

پاش ئه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ له‌ یوتیوب، زۆر له‌ بینه‌رانی ڤیدیۆكه‌ له‌ كۆمێنتدا ده‌نووسن:"ئایا كه‌س له‌ خێزانه‌كه‌تدا له‌م ماوه‌یی كۆتاییدا مردووه‌؟" جۆڵ له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێت:"نه‌خێر، به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشووتر له‌م ماڵه‌دا ژیابن منداڵێكیان مردبێت و ئێستا تارماییه‌كه‌ی هه‌ر له‌ ماڵه‌كه‌دا مابێت". 

تاوەکو ئێستا روون نییە ڤیدیۆکە راستە یان دروستکراوە بەڵام سایتی میرەری بڕیتانی ڤیدیۆکەی بڵاوکردوەتەوە.

و:كێوان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure