نزیکبووینەتەوە لە ئاشکراکردنی کاتی مردنی مرۆڤ

هەمەڕەنگ :: 22/08/2019‌ :: 10871‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

شتێكی ئاشكرایه‌ كه‌ هه‌موومان له‌ كۆتاییدا ده‌مرین، به‌ڵام هه‌رچه‌نده‌ زانینی كاته‌كه‌ی شتێكی پێویست نییه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زانایان چه‌ندین ساڵه‌ هه‌وڵیان داوه‌ ڕێگایه‌ك بدۆزنه‌وه‌ كه‌ پێشبینی كاتی مردنی مرۆڤی پێ بكه‌ن.


پشكنینی خوێن، یه‌كێكه‌ له‌و رێگە سه‌ره‌كیانه‌ی هه‌وڵ ده‌درێت له‌ رێیه‌وه‌ پێشبینی كاتی مردنی مرۆڤ بكرێت، به‌ پێی نوێترین توێژینه‌وه‌ش كه‌ له‌ په‌یمانگەی بایەلۆجی ماكس پڵانك كه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدراوه‌، به‌ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌ گروپێكی 44 هه‌زار كه‌سی كه‌ هه‌موویان ته‌ندروستیان باش بووه‌، توانرا پێشبینی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ بكرێت كه‌ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی مردنی ئه‌م كه‌سانه‌.

ئه‌و پێشبینییه‌ی له‌ رێی وه‌رگرتنی خوێنی ئه‌م كه‌سانه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌، ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی ده‌رخستووه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی پێنج بۆ 10 ساڵی داهاتوودا ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ببێته‌ هۆی مردنیان، هه‌رچه‌نده‌ ئێستاش ناتوانرێت به‌ ته‌واوی پێشبینی كاتی مردنی كه‌سێك بكرێت، به‌ڵام زۆر نزیك بووینه‌ته‌وه‌ له‌ زانینی كاتی مردنمان.

و:كێوان
پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure