سەدان هەزار هەژماری تویتەر داخرا

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 120‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

سەرچاوەیەکى ئاگادار لە کۆمپانیاى تویتەر ئاشکرایکرد: کە کۆمپانیاکەیان 200 هەزار هەژمارى تایبەتیی بلۆک کردووە، هەڵمەتەکەش بە هاوکارى حکومەتى چینى دژى ناڕەزایەتییەکانى هۆنکۆنگ ئەنجامدراوە.

وتیشى: "کۆمپانیاى تویتەر هۆکارى بلۆک کردنى ئەو هەژمارانەى بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە یاساى بەکارهێنانیان پێشێل کردووە و چالاکییەکانیان بۆ مەرامى سیاسى بەکارهێناوە، دیاترینیان دوو هەژمارن بریتین لە ctcc507 و HKpoliticalnew کە هەڵساون بە بڵاوکردنەوەى وێنەى خۆپیشاندەرەکانى هۆنکونگ و بە باندى توندوتیژى وەسفى کردوون.

ئەوەشى خستەڕوو، کە 936 هەژمارى دیکە چاودێرى دەکرێن و گومانى ئەوەیان لێدەکرێت کە ناکۆکى سیاسى لە نێوان خۆپیشاندەران و کەسایەتییە سیاسییەکانى هۆنکۆنگ دروست دەکەن.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ: رێباز

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure