لە ماوەی سێ مانگدا زیاتر لە نیو ملیار هەنگ لە بڕازیل لەناوچوون

ژینگە :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 137‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ژینگە

دواڕۆژ

بەپێی وتەی توێژەران لەماوەی سێ مانگدا زیاتر لە نیو ملیار هەنگ لەناوچوون و ئەگەری ئەوە هەیە هۆکارەکەی مێرووکوژبێت و زیان بە هەنگی دیکەش بگات.

هەنگ بەرپرسە لە نزیکەی 75%ی حاڵەتەکانی گواستنەوەی هەڵاڵە واتا لە بواری وەبەرهێنانی خۆراکدا گرنگیەکی زۆری هەیە و بەهۆی لە ناوچوونی زیاتر لە 500 ملیۆن هەنگ لە بەڕازیل رەنگە کێشەی خۆراکیی سەرهەڵبدات.

ئەلدۆ ماچادۆ نوێنەری کۆمەڵەی ریۆ گراندەی دو سول-ی بڕازیلیە بۆ بەخێوکردنی هەنگ و دەڵێت پاش دەرکەوتنی نیشانەی نەخۆشی لە یەکەم هەنگ لە ماوەی 48 کاتژمێردا کۆمەڵەیەکی گەورە لەناوچوون.

پاش ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوت هۆکاری لەناوچوونی هەنگەکان دەگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانی ئەو جۆرە مێروو کوژانەی مادەی نيونيكوتينويدس وفيبرونيل-یان تێدایە، لە ماوەی سێ ساڵی رابوردوودا 193 جۆر مێرووکوژ بەهۆی مادە کیمیاییەکانی ناویانەوە لە یەکێتی ئەوروپا قەدەغەکراون و بڕازیل گەورەترین کڕیاری مێرووکوژە لە جیهاندا.

و: هیڤی فەرهاد

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure