ئەوەی لە ئینستگرام دەیبینیت راست نییە

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2221‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

لە سەردەمی سێڵفی و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا خەڵکی بەردەوام وێنەی خۆیان بڵاودەکەنەوە، بەڵام زۆرجار ئەو وێنانەی دەیبینین راست نیە.

رەنگە کاتێک تەماشای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەکەیت سەرسامبیت بە رواڵەتی کەسێک، بەڵام لە راستیدا زۆرێک لە وێنەکان بە بەکارهێنانی فۆتۆشۆپ و بەرنامەی دیکە دەستکاری کراون تاکو بەبێ کەم و کورتی دەربکەون.

بۆ نموونە خوشکەکەی کیم کارداشیان لەسەر ئینستگرام وێنەیەکی بڵاوکردەوە، دواتر لە هەمان رۆژدا میوانی بەرنامەیەکبوو، بەڵام کاتێک بەراورد لە نێوان دوو وێنەکەدا دەکەیت زۆر لەیەک جیاوازن.

و: هێڤی فەرهاد

پ: رێباز

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure