به‌ له‌شفرۆشى پاره‌ى په‌یدا ده‌كرد ببینه‌ له‌كوێدا ده‌ژى؟

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 37998‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

سایتى میره‌رى بریتانى وێنه‌ى ئه‌و شوێنه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌ستێره‌یه‌كى پێشووى فیلمه‌ ورووژێنه‌ره‌كان تیایدا ده‌ژى.


به‌پێى سایتى میره‌ر، كچه‌كه‌ ناوى جێنى لییه‌ و ته‌مه‌نى 37 ساڵه‌ و ئه‌مریكییه‌، پێشتر پۆڕنستارێكى به‌ناوبانگ بووه‌، به‌ڵام وازیهێناوه‌ و ویستوویه‌تى وه‌كو كه‌سێكى ئاسایى بژى و ببێته‌ مۆدێڵ، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌.

به‌پێى ئه‌و به‌دواداچوونه‌ى بۆ ژیانى جێنى كراوه‌، ناوى راسته‌قینه‌ى ستێفانى سێدۆرایه‌، ستێفانى ئێستا بێلانه‌یه‌ و له‌ تونێڵێكدا ژیان به‌سه‌رده‌بات له‌ لاس ڤێگاس كه‌ له‌ژێر زه‌ویدایه‌ و بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ئاوى باراناو و كردنه‌ ناو ده‌ریاوه‌ دروستكراوه‌.

ستێفانى ئامۆژگارى كچان ده‌كات له‌ کارى له‌شفرۆشى دووربكه‌ونه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وى راسته‌ سه‌ره‌تا پاره‌یه‌كى باشیان ده‌ستده‌كه‌وێت، به‌ڵام ژیانیان وێران ده‌كات و داهاتوویان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و چیتر له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌شه‌وه‌ رێزیان لێناگیرێت.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال 

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure