چەند راستیەك دەربارەی فرمێسك بزانە

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1170‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

كاتێك هەست بە ئازارێك دەكەین یان دڵ تەنگ دەبین دەست بەگریان دەكەین هەندێك جاریش بە پێچەوانەوە كاتێك خۆشیەكی گەورەی چاوەڕوان نەكراو دەبینین دەست بەگریان دەكەین، بەڵام هەموو فرمێسكێك نهێنی خۆی هەیە و لەڕووی پێكهاتە و شێوە و قەبارەوە جیاوازی هەیە, جۆرەكانی فرمێسك چین لەچی پێك دێت بۆچی فرمێسك سوێرە كەی ئاژەڵەكان دەگرین هەر فرمێسكە و نهێنی خۆی هەیە لێرە نهێنیەكانیان بزانە.

 
فرمێسك لەچی پێكهاتووە؟

  پێكهاتەی سەرەكی فرمێسك ئاوە هەروەها لەناو فرمێسكدا پرۆتین و ئەنزیم و ئەو مادانەش هەن كە نایترۆجینی تێدایە خوێش لە 9% فرمێسك پێكدەهێنێت ئەمەش وا دەكات تامی سوێر بێت، بەڵام ئەم پێكهاتەیە لەگەڵ هۆكاری گریانەكە دەگۆڕێت دڵتەنگی بێت یان ئازار یانیش خۆشەویستی یان ئازار یان دڵخۆشی بێت.


فرمێسكی هەمیشەیی جەستە تەنها لەكاتی گریاندا فرمێسك دروست ناكات، بەڵكو بەردەوامە لەدروستكردنی فرمێسك ئەگەر فرمێسك نەبوایە چاومان وشك دەبووەوە، چونكە هەوای ئەو ژوورانەی تێیدا دادەنیشین زۆر وشكە، ئەو رژێنانەی لەناو چاودا هەن هەمیشە چاو بەتەڕی دەهێڵنەوە، هەروەها فرمێسك چاومان دەپارێزێت لەو تەنانەی لە هەوادا هەن و لەچاو دووریان دەخاتەوە و دەریان دەكات.


فرمێسكی پێڵوی چاویش بەردەوام كار دەكات وەك فڵچەی پێشەوەی ئۆتۆمبیل و دەردانەكانی چاو پێكهاتووە لە زۆر مادەی رووبەڕووبونەوەی بەكتریاكان، كە بەم جۆرە فرمێسكانەش دەوترێت فرمێسکی سەنتەری.


فرمێسكی پیاز یان سۆزداری، هەندێك دەڵێن ئەكتەرەكان پیاز لەژێر لوتیاندا دادەنێن بۆ  ئەوەی چاویان ئاو بكات بەتایبەتی لەو رۆڵانەی تێیدا دڵتەنگن كە ئەمەش شتێكە لەجێی خۆیەتی، چونكە پیاز لەكاتی لەتكردنیدا ئەنزیمی ترشی ئەمینیا دەردەدات كە پێكهاتووە لە كبریت و وا دەكات كە فرمێسك بە چڕی بێتە خوارەوە، بەڵام هەندێك هونەرمەندیش هەن بێ بەكار هێنانی پیاز دەتوانن ئەم كارە بە سەركەوتوویی ئەنجامبدەن.


چۆن فرمێسكی پیاز رادەگریت، بۆ ئەوەی لە كاتی لەتكردن یان پاككردنی پیاز فرمێسك بەچاوتا نەیەتە خوارەوە و چاو ئاونەكات چەند ئامۆژگارێكت پێشكەش دەكەین هەندێك كەمامە لە لوت دەكەن هەندێكیش لەبەر ئاو پیازەكە لەت دەكەن هەندێكیش پێچەوانەی بای بەهێز پیاز لەت دەكەن، بەڵام ئاسانترین رێگە دانانی عەدەسەی چاوە چونكە دەبێتە رێگر و ناهێڵیت ئەو مادانە بگەنە بیلبیلەی چاو.


فرمێسكی لا ئیرادی، فرمێسكی دڵ تەنگی و خۆشی لای هەموان زانراوە  بەشێك لە میشكی مرۆڤ بەرپرسیارە لەبەرامبەر هەست و سۆزەكان، كە پەیوەندی بە كۆئەندامی دەماری لا ئیرادی هەیە،  كەناتوانین كۆنترۆڵی بكەین بۆیە ئەو هەست و سۆزانە كۆئەندامی دەمار دەخاتە كارەوە كە رۆڵی بەرهەم هێنانی فرمێسك چالاك دەكاتەوە.


كێ زۆر فرمێسك دەڕێژێت؟ فرمێسكی هەست و سۆزداری بڕێكی زۆری پرۆتینی تێدایە لەژنان دا فرمێسك رشتن نزیكەی 6 خولەك بەردەوام دەبێت، بەڵام لای پیاو تەنها دوو خولەك بۆ چوار خولەك بەردەوام دەبێت.


دوای پشكنین بۆ فرمێسكەكان روز لین دەڵێت: قەبارە و شێوازی فرمێسك لەبەر هۆكارەكان دەگۆڕێت ئایا لەبەر زیان یان خۆشەویستی یان دڵتەنگی یان دڵخۆشی بێت  فرمێسكەكان جیاوازن جیاوازی فرمێسكەكان تەنها لەڕووی شێوە و قەبارەوە نییە بەڵكو جیاوازی لە پێكهاتەكەشی هەیە.


فرمێسكی ئاژەڵەكان

  لای زۆرێكمان پرسیار دروست دەبێت ئایا ئاژەڵ هەست و سۆزی هەیە ئایا بەفرمێسك دەتوانێت گوزارشت لە خۆشی و ناخۆشی و ئازارەكانی بكات؟ زانایان لەسەر ئەمە كۆك نین، بەڵام هەندێكیان دەڵێن بەڵێ ئاژەڵانێش وەك مرۆڤ هەست دەكەن و فرمێسك دەڕێژن و دەگرین بۆنمونە فیل كاتێك دڵ تەنگ دەبێت دەگری و فرمێسك دەڕێژێت.


ئەی فرمێسكی تیمساح؟

بەشێكی زۆری زانایان پێیان وایە تەنها مرۆڤ توانیای گریانی هەیە، بەڵام ئایا فرمێسكی تیمساحی هەیە یاخود تیمساح فرمێسكی هەیە؟ زۆر كات فرمێسك پەیوەندی بەهەستی ئاژەڵانەوە نییە،  فرمێسكی تیمساحیش پەیوەندی بە پێڵوی سێیەمەوە هەیە كە دەردانێكی زۆری تێدا كۆدەبێتەوە و لەكاتی زۆربونی ئەو  دەردانانە هیچ رێگەیەك نییە جگە لە رشتنی فرمێسك مرۆڤیش دەتوانێت فرمێسكی تیمساحی بڕێژێت كە فرمێسكی درۆیە. 


پێداچوونەوە: پەری

بڵاوکردنەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure