پێشبینی ئەستێرەکانی بەخت بۆ ئەمڕۆ

هەمەڕەنگ :: 21/08/2019‌ :: 3946‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەخت

دواڕۆژ

کاوڕ
بەخت یاوەرتە، بەڵام دەبێت وریابیت و بە هێمنی و ئارامی کێشەکانت چارەسەر بکەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری لە هەموو لایەنەکانەوە پەیوەندی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت باش دەبێت لەکاتێکدا پێش ماوەیەک کێشە کەوتبووە نێوانتان.
گا
ئەگەر متمانەت بە خۆت بێت و چیت لە توانادایە پێشکەشی بکەیت دەبیتە کەسێکی سەرکەوتوو، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری ماوەیەکە چاوەڕێی دیدارێکیت و ئاواتێکی زۆرت پێی هەیە، بەڵام کەمترین دەستکەوتی لێ پەیدا دەکەیت.
دووانە
دەبێت لە شوێنی کارەکەتدا بەدوای چارەسەری مامناوەندا بگەڕێیت تاکو دواتر باجی پەلەپەلی نەدەیت، ئەمەش کاریگەریەکی ئەرێنی لەسەر بواری کارەکەت دەبێت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری چەندە کردەوەکانی خۆشەویستەکەت نامۆ بێت هەوڵبدە لێی تێ بگەیت، چونکە ئەویش لەپێناو تۆدا بەرگەی زۆر شتی گرتووە.
قڕژاڵ
سەرنجی خەڵکی بەلای خۆتدا رادەکێشت و زۆر لێت رازین، هەروەها بە یەکجار چەندین دەستکەوت بەدەست دەهێنیت ئەمەش وادەکات متمانەت بەخۆت هەبێت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری ئەگەر ئەرێنیانە بڕوانیتە پەیوەندیيەکەتان زیاتر لەیەک تێ دەگەن.
شێر
لەبەر ئەوەی لە هیچ بوارێکی ژیانتدا واستەت نەکردووە هەستی بەرپرسیاریەتیت هەیە و کەسێکی نەفس بەرزیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری رەنگە ئەمڕۆ داهاتووی پەیوەندی سۆزداریتان یەکلایی بێتەوە، چونکە لەم دواییەدا شتێک روویدا وەک ئاگادارکەرەوەیەکبوو بۆ هەردوولاتان.
فەریک
ئەو کەسەی سیفاتەکانی تۆی هەیە نابێت هەگیز کۆڵبدات، چونکە لە تواناتدایە دووبارە هەستیتەوە و بەرەو باشتر هەوڵبدەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری چیتر ناتوانیت بەرگەی هەڵسوکەوتە سەیر و سەمەرەکانی خۆشەویستەکەت بگریت و پەیوەندیەکەتان بەرەو خراپبوون دەڕوات.
تەرازوو
سەرقاڵ دەبیت بە گفتوگۆ و سەردانکردن و توێژینەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی دەستکەوتێک بەدەستدەهێنیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری فشارێکی زۆرت لەسەرە، بەڵام کێشە و هەڵەی تیادا نیە و بەزووترین کات تێپەڕی دەکەیت.
دووپشک
رووداوێکت رووبەڕوو دەبێتەوە ناچار دەبیت بەهۆیەوە نەریتەکانت بگۆڕیت، بەڵام مەترسە و بە زووترین کات تێپەڕی دەکەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری کەوتوویتەتە ژێر کاریگەری کەسێکەوە دنیای لەبیر بردوویتەتەوە یان رەنگە لە بوارێکی نوێدا شتێکی نوێ تاقی بکەیتەوە.
کەوان
هیوا و ئاواتەکانت دەبوژێنەوە و چەندین هەلی کارکردن دێتە بەردەمت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری کەسێک هەیە هەوڵدەدات بەربەست لەبەردەمتاندا دروست بکات بەڵام سەرکەوتوو نابێت.
گیسک
پڕۆژەیەک رادەگەیەنێت یان سەرکەوتوو دەبیت لە بوارێکدا ئەمەش دڵخۆشت دەکات، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری لەبەر ئەوەی کەسێکی مەزاجیت کێشە لە نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت دروستبووە، هەربۆیە تادەتوانیت ئارامبە و دان بە خۆتدا بگرە.
سەتڵ
واباشترە خۆت لە پەلەپەل و خۆخستنە مەترسیەوە بەدوور بگریت و تا دەتوانیت توڕەمەبە و مێشک کراوەبە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری را و بۆچوونی خۆت بەسەر خۆشەویستەکەت مەسەپێنە چونکە وایلێ هاتووە دەزانێت چۆن وەڵامت بداتەوە.
نەهەنگ
هەموو وزە و تواناکانت دەخەیتە گەڕ تاوەکو خۆت بسەلمێنیت و لە شوێنی کارەکەتدا جێ دەستت دیاربێت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری ئیرەیی کێشەکان ئاڵۆزتر دەکات، بەڵام زیادەڕەوی لە کاردانەوەکەتدا مەکە تاکو نەگەیتە رێگەیەکی داخراو.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد
پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure