ڤیدیۆ: جەنگ لە رۆژی هاوسەرگیریەکەیدا تووشی رووداو دەبێت

دراما و سینەما :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 5906‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


درامای تورکی "دەستم بگرە" یەکێکە لەو درامایانەی بینەرێکی زۆری هەیە و لە کوردستانیش بینەرێکی زۆری لە دەوری خۆی کۆکردۆتەوە.

 

لەدراماکەدا کوڕە ئەکتەری توورک" ئاڵپ نەڤروس" کە بەجەنگ –ی درامای دەستمبگرە لە کوردستان ناسراوە و کچە ئەکتەری توورک" ئیلینا بۆز" کە رۆڵی ئەزرا دەبینێت پاڵەوانی زنجیرە دراماکەن.

 

کەناڵێکی تورکی گرتەیەکی ڤیدیۆیی چەند زنجیرەیەک پێش کۆتایی درامەکەی بڵاوکردوەتەوە تیایدا جەنگ و ئەزرا ئامادەکاری ئاهەنگی هاوسەرگیری دەکەن، پێش ئاهەنگەکە جەنگ تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبێت دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە و نەشتەرگەری و چارەنووسی بەنادیاری دەمێنێتەوە، هەروەها دایکی جانسوو خۆشەویستە کۆنەکەی جەنگ کە دەشکاتە باوەژنی ئەزرا بەدەمانچەوە دەچێتە سەر ئەزرا کاتێک بەجلیبووکێنییەوە چاوەڕوانی هاتنی جەنگ دەکات بەیەکەوە بچن بۆ ئاهەنگەکە، بەهەمان شێوەی جەنگ ئەزراش چارەنووسی بەنادیاری دەمێنێتەوە.

 

و: پەری
پێداچوونەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure