بەم خواردنەوە سرووشتیانە ماڵئاوایی لە چەوری وورگ بکە

هەمەڕەنگ :: 20/08/2019‌ :: 15914‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


کێشەی قەڵەوی یەکێکە لە کێشە باوەکان و زۆربەی کەسەکان بەدەستیەوە دەناڵێنن، بۆئە مەبەستە زۆربەی کەسەکان پەنادەبەنە بەر چارەسەری خۆلاوازکردن یاخوود نەشتەرگەری، ئەمیش لەخۆیدا کێشەیەکی گەورەیە و کاریگەری لاوەکی هەیە.

 

ماڵپەڕی" ئنوسە" چەند خواردنەوەیەکی ئەفسووناوی پێشنیار دەکات بەمەبەست دابەزاندنی کێش و تواندنەوەی چەوری وورگ:

 

شەربەتی شوتی: دەوڵەمەندە بە مادەی" ئەرجینین" توێژینەوەکان سەلماندوویانە ئەو مادەیە لەتوانایدایە چەورییەکان تێکبشکێنێت جگەلەوەیش کرداری هەرسکردن ئاسان دەکات.


چای سەوز: ئەگەر دەتەوێت کێشت دابەزێت شەوانە پێش خەو پەرداخێک چای سەوز بخۆرەوە، کاردەکات لەسەر توانەوەی چەورییە کەڵەکەبووەکان بەتایبەتی بەشی وورگ.


دارچینی: بۆرزگاربوون لەچەوری وورگ، رۆژانە پەرداخێک لە تێکەڵەی ئاوی شلەتێن و دارچین بخۆرەوە، بەمەرجێک بەبێ شەکر.


شەربەتی سپیناخ: دەوڵەمەندە بە کلوروفیل کە هاوکاری جەستە دەکات ئۆکسجینی زیاتر وەربگرێت کە دەبێتەهۆی پاککردنەوەی بەشەکان و خوێن لە ژەهر و چەورییەکان، هەروەها هەستی تێری دەبەخشێت و دەبێتەهۆی لاوازی.


خواردنەوەی شکولاتەی تاڵ: دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی خواستی خواردن، لەبەرئەوە بەرێگایەکی باش دادەنرێت بۆ دەردانی کێش وتووانەوەی چەوری ورگ، بەیانین لەبری ژەمی بەیانی پەرداخێک شوکولاتەی گەرم بخۆرەوە.


و: پەری 

پێداچوونەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure