بەمشێوەیە رێگا لە گەورەبوونی کونیلەکانی پێستت بگرە

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 636‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


گەورەبوونی کوونیلەکانی پێست بە یەکێک لە کێشە باوەکان دادەنرێت، بەشێوەیەکی راستەوخۆ کار لە جوانی و سەرنجڕاکێشی کەسەکە دەکات، سایتی" ئنوسە" هەندێک لەو رێگایانەی خستووەتە روو کە دەبنە چارەسەری ئەو کێشەیە لەوانە:

گرنگیدان بە پاکوخاوێنی: پێویستە رۆژانە دووجار روخسار و پێست پاکبکرێتەوە بەتایبەتی بەیانیان و پێش نووستن، بەم هەنگاوە چەوری و پیسی سەر پێست پاکدەبنەوە و رێگانادەیت بچنە کونیلەکانی پێستەوە.

بەکارهێنانی کرێم: بەتایبەتی دژەخۆر لەکاتی دەرچوون لەماڵەوە، بۆ ئەوەی بیپارێزیت لە تیشکی خۆر و سەرما.

لێکردنەوەی ماکیاژ: یەکێکە لە خاڵە گرنگەکان کە پەیوەندی بە گەورەبوونی کوونیلەکانی پێستەوە هەیە، چونکە ئەو مەوادە کیمیايیانە دەچنە ناو کوونیلەکانی پێست و گەورەی دەکەنەوە.

مەساجکردن بەسەهۆڵ:  سەهۆڵ پێست تووند دەکاتەوە و کوونیلەکان بچوک دەکاتەوە و رێگا لە گەورەبوونیان دەگرێت، رۆژانە بۆماوەی چەند خوولەکێک بە پارچە سەهۆڵ مەساج بۆ پێستی رووخسارت بکە.

ئەنجامدانی تەقشیر: دەتوانیت لەماڵەوە یان لە سەنتەرەکانی جوانکاری مانگی جارێک تەقشیر بۆ پێستت بکەیت بۆئەوەی لە پێستی مردوو رزگارتببێت.

و: پەری 

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure