ببینە ئەو کچەی بە 24 پەنجەوە لەدایکبوو ئێستا چی لێهاتووە

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 894‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

پزیشکان پێشبینی دەکەن ئەو منداڵەی بە 24 پەنجەوە لەدایکبووبوو لە ماوەی هەرزەکاریدا توانای بینین لەدەست بدات.

کەیتلین ویلکی تەمەنی چوار ساڵە و کاتی لەدایکبوونی 6 پەنجەی هەبوو لە هەر دەست و قاچێکیدا، دایکە تەمەن 40 ساڵەکەی ئاشکرایکرد ماوەی سکپڕی بە کچەکەی زۆر ئاسایی بووە، بەڵام کاتێک لەدایکبووە خێزانەکەی شۆکبوون بەوەی 6 پەنجەی هەبووە لە هەر دەست و قاچێکیدا.

کەیتلن خەڵکی شاری کیرریمیر لە سکۆتلەندا و نەشتەرگەریەکی پێنج کاتژمێری ئەنجامداوە تاوەکو پەنجە زیادەکانی لابەرێت، ساڵی 2017 پاش ئەنجامدانی پشکنین پزیشکان ئاشکرایانکرد کەیتلن نەخۆشی (باردیت بیدیل)ی هەیە کە حاڵەتێکی بۆ ماوەییە دەبێتە هۆی قەڵەوی و لەدەستدانی توانای بینین لە تەمەنی هەرزەکاریدا، ئەمە جگە لەوەی کێشەی گورچیلە و دڵ و ئەگەری توشبوون بە شەکرە و جەڵتەی دڵ و مێشک زیاتر دەبێت.

و: هێڤی فەرهاد

پ: رێباز

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure