بۆ منداڵبوون چووە نەخۆشخانە بەڵام کارەسات روویدا

هەمەڕەنگ :: 20/08/2019‌ :: 35530‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

لە وڵاتی میسر کچێک بۆ منداڵبوون چووە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە ناوچەی فەیسەڵ، بەڵام بەهۆی هەڵەیەکی پزیشکیەوە لەو کاتەوە لە نەخۆشخانەیە.

سەهەری تەمەن 19 ساڵ لە رێگەی فەیسبووکەوە ئاشکرایکرد بە مەبەستی لەدایکبوونی منداڵەکەی سەردانی نەخۆشخانەیەکی تایبەتی کردووە، بەڵام نەشتەرگەریەکەی زۆری پێچووە و پەرستارەکان بە خێزانەکەیان وتووە بەهۆی بەنجەوە بەبێ ئاگایی دەجوڵێت لەبەر ئەوە لە ژووری نەشتەرگەری نەیانهێناوەتە دەرەوە.

دواتر خێزانی ئەم کچە بۆیان دەرکەوت لەکاتی منداڵبوون سوڕی خوێنی سەهەر خاوبووەتەوە و لە ترسدا پزیشکەکە برینەکەی دووریوەتەوە و وێڵاشەکەی بەجێ هێشتووە، لەم کێشەیەش گەورەتر ئەوەیە پزیشکی بەنجەکە بڕە دەرمانێکی زیادەی دابوویە بەهۆیەوە زیان بە جگەرو گورچیلەی گەیشتووە و پاش 15 رۆژ پێویستی بە شتنی گورچیلە کردووە، دواتریش بەهۆی ویڵاشەکەوە تووشی ژەهراویبوونی خوێنبووە و ناچاربوون بە زووترین کات پاکی بکەنەوە.
پاش بڵاوبوونەوەی چیرۆکی ئەم کچە گەنجە، خەڵکی داواینکرد پزیشکەکە دادگایی بکرێت، چونکە کەمتەرخەمیەکی زۆری نواندووە.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure