لەبەر ئەم هۆكارانە دوای تەمەنی 40 ساڵی كاهو بخۆ

هەمەڕەنگ :: 20/08/2019‌ :: 955‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
كاهو یەكێكە لەسەوزەكان و سوودێكی زۆری تەندروستی هەیە و  هەندێك مادەی خۆراكیی  تێدایە كە ئێسك لە نەرمبوون و پووكانەوە دەپارێزێت. 

 
جەستەی  مرۆڤ لە دوای تەمەنی 40 ساڵیەوە پێویستی بە كالیسیۆمی زیاترە چونكە لەگەڵ بەرەوپێشچوونی تەمەندا كالسیۆم لەناو جەستە بەرەو كەمبوونەوە دەڕوات. 

كاهو ڤیتامین (ك) زۆر تێدایە كە پێی دەڵێن ڤیتامینی دروستكەری ئێسك. هەروەها لەناو كاهودا ڤیتامینەكانی (ئەی) و (سی) هەیە كە هەردووكیان وەك دژەئۆكسید كار دەكەن و سوودی بۆ بینایی و بەرگریی جەستە و تەندروستیی دڵ و پێست هەیە. 

هەندێك توێژینەوەیش ئاشكرایان كردووە خواردنی كاهو بۆ جگەر  و قۆڵۆن بەسوودە، بەتایبەت ئەگەر لەدەستپێكی ژەمە خواردنەكەدا بخورێت. 

پ: ل. م
بڵاوکردنەوە: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure