ئایا کازم ساهر لە دەستگیرانەکەی جیابووەتەوە؟

هەمەڕەنگ :: 20/08/2019‌ :: 1304‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


کازم ساهر وەڵامی ئەو پرسیار و دەنگۆیانەی دایەوە کە ماوەیەکە لەسەری هەیە و دەڵێت لە دەستگیرانە تونسیەکەی جیابووەتەوە.

 
بەهۆی دواکەوتنی هاوسەرگیریەکەیان و ئامادەنەبوونی دەستگیرانەکەی لە ئاهەنگەکانیدا ماوەیەک دەنگۆی ئەوە هەیە گۆرانیبێژی عێراقی کازم ساهر لە سارەی دەستگیرانی جیابووەتەوە.

ئەم هونەرمەندە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرنامەی E.T رەتی کردەوە هیچ لێدوانێک بدات و وتی "ئەمە مەسەلەیەکی تایبەتە و دوایی قسەی لەسەر دەکەین"، بەڵام هەوادارانی ئەم گۆرانیبێژە تێبینی ئەوەیانکرد قەیسەر بەدڵتەنگیەوە باسی دەستگیرانەکەی کرد و ناوی نەهێنا ئەمەش گومانی جیابوونەوەکەیانی زیاتر کرد.

وەرگیڕان:هیڤی فەرهاد

پێداچونەوە: سۆران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure