قه‌لێكى كرد به‌ قولاپێكه‌وه‌ و هه‌ڵیدایه‌ روبارێكه‌وه‌ ببینه‌ چى رووده‌دات

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 37832‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
له‌ ڤیدیۆیه‌كدا كه‌ له‌ یوتیوبدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، تیایدا چه‌ند گه‌نجێك له‌ناو به‌له‌مێكدان و راوه‌ ماسى ده‌كه‌ن.

وه‌كو له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌بینرێت، قه‌لێك ده‌كه‌ن به‌سه‌رى قولاپێكه‌وه‌ و هه‌ڵیده‌ده‌نه‌ رووباره‌كه‌وه‌، ماسییه‌كى گه‌وره‌ قه‌له‌كه‌ قووت ده‌دات و ده‌بێت به‌ قولاپه‌كه‌وه‌.
ماسییه‌كه‌ زۆر به‌هێزه‌ و به‌ دوو كه‌س قولاپه‌كه‌ راده‌كێشن تا ده‌یهێننه‌ سه‌ر ئاوه‌كه‌، به‌ڵام دواتر به‌ره‌ڵاى ده‌كه‌ن.
ئه‌و كوڕه‌ى له‌ڤیدیۆكه‌دایه‌ ناوى كاپتن مات به‌ده‌ و راوچییه‌كى زۆر شاره‌زایه‌، ئه‌م ڤیدیۆیه‌ى ته‌نیا له‌ماوه‌ى شه‌ش رۆژدا زیاتر له‌ 2.5 ملیۆن بینه‌رى هه‌بووه‌.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure