ڤیدیۆ: کامێرای چاودێری بۆ هاوسەرەکەی دانا، کارێکی قێزەونی ئاشکراکرد

هەمەڕەنگ :: 19/08/2019‌ :: 40814‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا هەرا دەنێتەوە، پیاوێک کامێرای چاودێری بۆ هاوسەرەکەی دانا، کارەساتێکی قێزەونی بۆئاشکرابوو.

 
لەگرتەکەدا دەردەکەوێت ژنێکی گەنج دانیشتووە و ژنێکی بەتەمەن بەتەنیشتیەوە پاڵکەوتووە کە دەکاتە خەسووی، ژنەکە زۆر بەخراپی مامەڵە لەگەڵ ژنە بەتەمەنەکە دەکات و لێیدەدات تا گیان لەدەست دەدات.

 

رووداوەکە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی بەغدا روویداوە، دوایئەوەی پیاوەکە هەستیکردوە شوێنی لێدان بەجەستەی دایکە کەفتەکارەکەیەوە دەردەکەوێت بڕیار دەدات کامێرای چاودێری لەماڵەکەدا دابنێت، دوای بینینەوەی گرتەکە پیاوەکە لەژنەکەی جیادەبێتەوە.

 

زۆربەی کەناڵە ناوخۆییەکانی بەغدا چاوپێکەوتنیان لەگەڵ پیاوەکە کردووە، لە چاوپێکەوتنەکاندا پیاوەکە بەگریانەوە باس لە ستەمی ژنەکەی دەکات بەرامبەر دایکی، دەڵێت:" هەرگیز بڕوامناکرد ژنەکەم هاوبەشی ژیانم ئەم کارە قێزەونە بەرامبەر دایکم بکات".

 

و: پەری 

بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure