کلیلی شارێکی ئەمریکا دەدرێت بە سەدام حسێن، هۆکارەکەی چی بوو؟

هەمەڕەنگ :: 19/08/2019‌ :: 1697‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

 دواڕۆژ

بەرپرسانی شاری دیترۆیتی ئەمریكا كلیكی ناوەندی شارەكەیان وەك سیمبول رادەستی سەدام حسێن دیكتاتۆری پێشووی عێراق كردووە لەساڵی 1980 ئەوەش بەهۆی بەخشینی بڕێك پارە بە كەنیسەكانی ئەو شارە.


ناوەندی سبیكتاتۆر ئیندێكسی ئەمریكی لە تویتێكدا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر باسی لەو رووداوە كردووە.
 
رادەستكردنی كلیلی شاری دیترۆیت بەسەدام لەوساڵەدا لەپاش ئەوەهات كە 450 هەزار دۆلار لەلایەن رژێمی بەعسەوە وەك هاوكاری دراوە بە كەنیسەكانی شارەكە.

ئەو پەیوەندییە لە نێوان سەدام حسێن و كەنیسەكانی دیترۆیت دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1979 كاتێك سەدام حسێن دەسەڵاتی لە عێراق گرتە دەست، قەشە یەعقوب یاسو قەشەی كەنیسەی دڵی پیرۆزی ئەوشارە پیرۆزبایی لە دیكتاتۆری پێشووی عێراق كردووە كە دواتر لەپاداشتی ئەو پیرۆزباییە كلیلی شارەكەیان وەك سیمبول پێشكەش كردووە.

ئا: هـ.ق 
بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure