لە ئاهەنگێکدا 61 کەس رەوانەی نەخۆشخانە کران

هەمەڕەنگ :: 19/08/2019‌ :: 437‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

داواكای گشتی سه‌نته‌ری شاری زه‌قازیق له‌ میسر بڕیاری داوه‌ باوكی بووكێك و چێشتلێنه‌ری ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌ك ده‌ستگیربكه‌ن له‌ گوندی غه‌زاله‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیك شاری زه‌قازیقه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی 61 میوانی ئاهه‌نگه‌كه‌ تووشی ژه‌هراویبوونی خۆراك ببوون.

میوانه‌كانی له‌ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ له‌ گوندی غه‌زاله‌ ئاماده‌ببوون، برنج و گوشتیان خواردبوو و به‌هۆیه‌وه‌ تووشی ژه‌هراویبوونی خۆراك ببوون، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئۆتۆمبێلی ئامبولانس و تیمی فریاكه‌وتن به‌په‌له‌ نێردران بۆ ئاهه‌نگه‌كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی میوانه‌ تووشبووه‌كان.

پۆلیسی شاری زه‌قازیق ده‌ستبه‌جێ باوكی بووكه‌كه‌ و چێشتلێنه‌ره‌كه‌یان ده‌ستگیركرد و له‌ ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و ده‌یانده‌ن به‌ دادگا.

و:كێوان

بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure