ژمارەى بولبولى خورماخۆرە لە بەسڕە کەمیکردووە و بەرەو باکورى عێراق کۆچ دەکەن

ژینگە :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 125‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

بولبولى خورماخۆرە یەکێکە لە بولبولە عێراقییەکان، کە دانیشتوانى شارى بەسڕە لە بەچکەییەوە بەخێوى دەکەن و دەنگێکى خۆشى هەیە و بەئاسانى لەگەڵ مرۆڤدا هەڵدەکات، بەڵام لەبەر پیس بوونى ژینگەى ئەو شارە، ژمارەیان کەمیکردووە و زۆربەیان بەرەو باکورى عێراق کۆچیان کردووە.


هیشام خێروڵا پسپۆڕ لەبوارى ئاژەڵە کێوییەکان دەڵێت: بولبولى خورماخۆرە کە لایەکى روخسارى سپییە، لەسەر درەختى خورما هێلانە دەکات و شارى بەسڕە لەدێر زەمانەوە بەو باڵندە دەنگ خۆش وجوانە ناودارە، بەڵام لە ئێستادا لەبەر کەمى ژمارەى درەختى خورما و پیسبوونى ژینگەى شارەکە، ژمارەیان کەمیکردووە و زۆربەیان بەرەو باکوور و ناوڕاستى عێراق کۆچیانکردووە.

ئەوەشى خستەڕوو، کە یەکێک لەهۆکارەکانى دیکە، دەگەڕێتەوە بۆ پیسبوون و شۆربوونى ئاوى شارەکە و راوکردنى بێچووەکانى، بەڵام بەپێى ئامارەکان دەرکەوتووە کە ئەو جۆرە بولبولە لە شارەکانى دیکەى عێراق نیشتەجێبوونە و لەو ناوچانە ژمارەیان زیادى کردووە و لەناونەچوون.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure