خانمە هونەرمەندێک پاش 21 ساڵ دابڕان دەرکەوتەوە

دراما و سینەما :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 5200‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


پاش 21 ساڵ دابڕان خانمە هونەرمەند جیهان نەسر کە وازی لە کاری هونەری هێناوە دووبارە دەرکەوتەوە و خانمە هونەرمەند هیبە مەجدی چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوە.

 
هیبە لەسەر ئینستگرام نووسی "دوێنێ لەکاتی ئامادەبوونم لە شانۆی مەلیک لیر سوپرایزێک روویدا، خانمە هونەرمەند جیهان نەسر و منداڵەکانیم بینی...من زۆرم خۆشدەوێت ئامادەبوونت دڵخۆشی کردین".

لە وێنەکەدا جیهان نەسڕ بە سەرپۆشەوە دەرکەوتووە و رووخساری گۆڕانکاریەکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە.

ساڵی 1998 پاش ئەوەی ئەم خانمە هونەرمەندە هاوسەرگیری لەگەڵ بزنسمان سعود شەربەتلی کرد وازی لە کاری هونەری هێنا و دوایین کاری هونەری زنجیرە درامای (خەیاڵ عشق)بوو.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure