بۆچی شێداری وامان لێ ده‌كات هه‌ست به‌ گه‌رما بكه‌ین؟

هەمەڕەنگ :: 18/08/2019‌ :: 324‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ
كاتێك ئاو له‌ ناو هه‌وادا زۆر ده‌بێت و كه‌شه‌كه‌ شێدار ده‌بێت وامان لێ ده‌كات هه‌ست به‌ گه‌رما بكه‌ین، به‌ڵام ئایا هۆكاری ئه‌مه‌ چییه‌؟


یه‌كێك له‌و ڕێگایانه‌ی له‌شی مرۆڤ خۆی پێ فێنك ئه‌كاته‌وه‌ ئاره‌ق كردنه‌وه‌یه‌، كاتێك ئاره‌ق ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئاره‌قه‌كه‌ی سه‌ر له‌شمان به‌هه‌ڵم ده‌بێت و به‌م شێوه‌یه‌ گه‌رما له‌ له‌شمان ده‌كاته‌ ده‌ره‌وه‌ و فێنكمان ده‌بێته‌وه‌.

به‌ڵام كاتێك كه‌ش و هه‌وا شێدار ده‌بێت به‌هه‌ڵمبوونی ئاره‌قی سه‌ر پێستمان خاو ده‌بێته‌وه‌ و به‌ له‌شمانه‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، بۆیه‌ بۆنمان ناخۆش ده‌بێت و له‌ هه‌مان كاتیشدا هه‌ست به‌ گه‌رما ده‌كه‌ین.

و:كێوان

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure