ئەم خواردنانە ناهێڵن شەوانە بخەویت

هەمەڕەنگ :: 18/08/2019‌ :: 1779‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد
جەستە بۆ  پشوودان و هێوربوونەوە پێویستی بە خەوێكی ئارام هەیە، ئەو كەسانەی شەوانە ناخەون  یان كەم دەخەون، لە رۆژدا بێ هێز و كەم وزەن و زۆربەی كات هەست بە ماندووبوون دەكەن، هەروەها تووڕە و نائارام دەبن.

 
یەكێك لەو هۆكارانەی رێگرە لەوەی خەوێكی ئارام و ئاسوودەت هەبێت، خواردنەكانن، بە تایبەت لە ژەمی ئێوارە و لەكاتی پێش خەوتندا.
هەندێك خواردن بە هۆی پێكهاتەكانیان خەوت لێدەزڕێنن و رێ نادەن خەوێكی ئارام و گونجاوت ببێت، لەوانە:  
ـ شوكلاتەی تاڵ، بە هۆی ماددەی كافاین.
ـ خواردنە چەورەكان،  بە هۆی ئەوەی پێویستیان بە كاتێكی زۆرترە بۆ هەرسبوون.
 ـ ساسە توونەكان و هەر جۆرەخواردنێكی تیژ و توون و ئەوخواردنانەی بەهاراتی زۆریان تێدایە.
ـ چای سەوز، بە هۆی بوونی رێژەیەكی زۆر لە كافاین.
ـ پیتزا، پەنیری ناو پیتزا چەورە و دەبێتە هۆی ئەسیدیبوونی كۆئەندامی هەرس.
  ـ پیازی كاڵ و دۆشاوی تەماتە.

پ: ل. م
ب: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure