کچێک 17 ساڵە دووانەکەى خۆى لەسکدا هەڵگرتووە... چیرۆکەکەى بخوێنەوە

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 6797‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

کچێکى هیندى تەمەن 17 ساڵ بەهۆى ئازارى سک ئێشەوە سەردانى نەخۆشخانە دەکات و دواى پشکنین دەردەکەوێت بەدرێژایی تەمەنى دووانەکەى خۆى لە سکیدا هەڵگرتووە و کۆرپەلەکەش لە شوێنى خۆى گەشەى نەکردووە.


بەپێی رۆژنامەى (دەیلى مەیل)ى بریتانى، دایکى ئەو کچە کاتێک دووگیان بووە دووانەى لەسک دابووە و بەهۆى حاڵەتێکى دەگمەنەوە یەکێک لە کۆرپەلەکانى لە سکى کۆرپەلەکەى دیکەدا دروست بووە و کاتێک ئەو کۆرپەیە گەورە دەبێت و تەمەنى دەگاتە 17 ساڵ، هەست بەئازارى سک ئێشە دەکات و دواى پشکنین دەردەکەوێت، کە دووانەکەى بەدرێژایی ئەو ماوەیە لە تەنیشت منداڵدانى بەشێواوى ماوەتەوە و گەشەى نەکردوو.

لە ئەنجامدا نەشتەرگەرى بۆ دەکرێت و چەند پارچە گۆشتێک و قژ و ئێسکێکى نەرم لە سکى دەردەهێندرێت، پزیشکانیش رایدەگەیەنن، کە لە نێوان 500 هەزار منداڵى لەدایک بوو تەنها یەک حاڵەتى لەو شێوەیە روودەدات و ئەمەش یەکێکە لەو حاڵەتانە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچوونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure