کچێک هاوڕێکەی خۆی دەکوژێت

هەمەڕەنگ :: 22/08/2019‌ :: 1786‌ جار بینراوە
dwarozh


 دواڕۆژ


ژنێكى چینى به‌ناوى  وانگ, چانگى  هاوڕێی ده‌كوژێت دوای ئه‌وه‌ى پێ ده‌ڵێت" تۆ قه‌ڵه‌وى و ناهێڵێت ئایسكرێم بخوات".


ڕاگه‌یاندنه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ له‌زاری شایه‌تحاڵه‌كانه‌وه‌ بڵاویانكرده‌وه‌: وانگ له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ى پیاسه‌یان ده‌كرد و هاوڕێكه‌ى پێی وتووه‌ نابێت ئایسكرێم بخۆیت, چونكه‌ تۆ قه‌ڵه‌وى ئه‌مه‌ش وانگى توشی شه‌رمه‌زاری كردووه‌.

دوای ئه‌وه‌ توشی ده‌مه‌قاڵێ ده‌بن وانگ ده‌چێت له‌ فرۆشگایه‌كى نزیك مه‌قه‌ستێك ده‌كڕێت و چه‌ند جارێك ده‌یكات به‌ناوسكى چانگى هاوڕێ و دوای گواستنه‌وه‌ى بۆ نه‌خۆشخانه‌ گیانى له‌ده‌ست ده‌دات .

 پێداچونه‌وه‌:هـ.ق
بڵاوکردنەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure