ئاگاى لە منداڵەکەى نییە کە لە پشتى خۆى جێیهێشتووە.. بزانە چۆن ئۆتۆمبێلێک دەیشێلێت

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2867‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


رۆژنامەى (زە سەن)ى بریتانى گرتە ڤیدیۆیەکى بڵاوکردۆتەوە، تیایدا دایکێک منداڵە دوو مانگانەکەى لەباوەش گرتووە و بەرەو ناو گەراجێکى راوەستانى ئۆتۆمبێل رێدەکات، بەڵام لەبەر کەمتەرخەمى ئاگاى لە منداڵەکەى دیکەى نییە کە بەدوایەوە رێدەکات و لە پڕێکدا ئۆتۆمبێلێکى سپى لەکاتى دەرچوونى لەو گەراجە منداڵەکەى دەشێلێت و دەیکوژێت.

 
ئەو گرتە ڤیدیۆییە کامێراى چاودێرى ناو ئەو گەراجە لە ویلایەتى تەکساس تۆمارى کردووە و ژنەکە تەمەنى 18 ساڵە و ناوى گیسڵ فازگوێزە و وەک دەبیندرێت، منداڵێکى تەمەن 2 مانگانى لە باوەش گرتووە بێئەوەوى ئاوڕ لە دوو منداڵەکەى دیکەى بداتەوە کە خۆیان دوایکەوتوون  جێیهێشتوون.

 

ئەو دوو منداڵەى دیکە یەکێکیان منداڵى خوشکەکەیەتى و تەمەنى 3 ساڵانە و ئەوى دیکەیان منداڵى خۆیەتى و تەمەنى 18 مانگە و هەر یەکێکیان بەجیا دوور لەوى دیکە کەوتونەتە دواى ئەو ژنە، لە پڕێکدا ئۆتۆمبێلێکى سپى لەکاتى دەرچوونى لەو گەراجە، منداڵە 18 مانگانەکە نابینێت و یەکسەر دەیشێلێت و دواى تێپەڕبوونى چەند خولەکێک ژنەکە دەگەڕێتەوە و منداڵەکەى بە مردووی دەبینێتەوە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure