سه‌دام حسێن رقى له‌م گۆرانییهبوو كه‌س بۆى نه‌بوو گوێی لێبگرێت
هەمەڕەنگ ::
18/08/2019 :: 32476 جار بینراوە
دواڕۆژ
سه‌دام حسێن سه‌رۆكى پێشووترى عێراق رقى له گۆرانییه‌كى گۆرانیبێژێكى سوری بوو و سه‌رۆكى ئه‌وكاته‌ى سوریا هه‌میشه سه‌دامى پێ توڕه ده‌كرد.
گۆرانییه‌كه هى گۆرانیبێژى سورى مۆفه‌ق به‌هجه‌ته و له‌ساڵى 1973دا وتوویه‌تى، گۆرانییه‌كه ناوى (یا صبحا هاتی الصینیه)ه، كه به‌سه‌ر كچێكدا وتراوه ناوى سهبحهیه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و ناوه‌یه سه‌دام حسێن رقى له‌و گۆرانییه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ى دایكى ناوى سه‌بحه بوو.
له‌وكاته‌دا حافز ئه‌سه‌د سه‌رۆكى پێشووى سوریا به‌و گۆرانییه سه‌دام حسێنى توڕه ده‌كرد وه‌كو سوكایه‌تییه‌ك به دایكى سه‌دام، له نیوه‌ى ساڵانى هه‌شتاكاندا پێشانگه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌سه‌ر ژیانى (سه‌بحه تیلفاح)ى دایكى سه‌دام حسێن ده‌كرێته‌وه و ژماره‌یه‌كى زۆر میوان ئاماده‌ى ده‌بن، لهدهستپێكى پێشانگهكهدا ئه‌و گۆرانییه لێده‌درێت و به‌هۆیه‌وه پێشانگه‌كه تێكده‌چێت.
دواى راگرتنى پێشانگه‌كه لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو كارمه‌ند و ئاماده‌كارانى پێشانگهكهدا ده‌كرێت و هه‌موویان سزا ده‌درێن و به‌ڕێوه‌به‌رى پێشانگه‌كه‌ش ده‌درێت به ئه‌نجومه‌نى لێكۆڵینه‌وه.
له‌سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى سه‌دام حسێندا ئه‌م گۆرانییه قه‌ده‌غه‌بوو و هیچ كه‌سێك بۆى نه‌بوو گوێى لێبگرێت، هه‌ركه‌سێكیش گوێى لێبگرتایه سزا ده‌درا.
وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال
بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین