پێشبینی ئەستێرەکانی بەخت بۆ ئەمڕۆ

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 5930‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەخت

دواڕۆژ


کاوڕ

پێویستە ئەمڕۆ زۆر ئارامبیت و باش بیربکەیتەوە پێش ئەوەی هیچ شتیک بڵێیت، باری تەندروستیت جێگیرە و دەتوانیت پشوو بدەیت و بە بێدەنگی کاربکەیت.

گا
ئەمڕۆ بە هاوڕێکانت شاد دەبیتەوە، دەتوانیت بۆ ئەم مەبەستە ئاهەنگێک رێکبخەیت و بانگهێشتیان بکەیت، پرۆژەکانی ئەم ماوەیەت سەرکەوتووە، هەربۆیە بوێربە و هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێ.

دووانە
رەنگە لە شوێنی کارەکەت بەربەستێکت لەبەردەمدا دروست بێت یان کەسێک رووبەرووت بێتەوە هەربۆیە ئارام بگرە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری ئامۆژگاریت دەکەین نەهێڵیت وردەکارییە بچوکەکان مەزاجت تێکبدەن.

قڕژاڵ
ئەمڕۆ بەختەوەریت و ئارەزوو بەوە دەکەیت بە باشترین شێوە و بە یارمەتی هاوکارانت کارەکەت ئەنجام بدەیت، هەروەها بەهۆی پەیوەندیەکانتەوە سەرکەوتوو دەبیت.

شێر
هەوڵبدە باری دارایت باشتر بکەیت و بڕێک پارە پاشەکەوت بکە، پلان بۆ داهاتووت دابنێ و هەنگاوی کاریگەر بنێ، ئەگەر هەندێک نهێنیت بۆ ئاشکرابوو دان بە خۆتدا بگرە.

فەریک
ئەگەر هاوسەرگیریت کردووە هەوڵبدە نەرم و نیان بیت لەگەڵ هاوسەرەکەت و توڕە مەبە، لەجیاتی ئەوەی سەربەخۆبیت و لە هاوکارانت جیابیتەوە هەوڵبدە لێیان نزیکبیتەوە.

تەرازوو
ئەمڕۆ چالاکیت و ئامادەیت بەشێوەیەکی لۆجیکی مامەڵە لەگەڵ کێشەکان بکەیت، ئەم ماوەیە هەوڵێکی زۆرت داوە و ئەنجام و بەرهەمێکی زۆر باشت دەبێت.

دووپشک
خۆشەویستەکەت دەبینیت و بەیەکەوە کاتێکی خۆش بەسەر دەبەن، ئەمڕۆ زۆر چالاک و کراوەیت لە مامەڵەکردنت لەگەڵ کەسانی چواردەورت.

کەوان
ماوەیەکی ئەستەمە، زۆر ئاگاداری هەڵسوکەوت و قسەکانت بە تاکو خەڵکی بە هەڵە لێت تێ نەگەن، سەرەڕای فشارەکانی سەرت دەتوانیت زیرەکانە بگەیتە چارەسەرێکی گونجاو.

گیسک
بیر لە هەموو هەڵبژاردەیەک دەکەیتەوە و هەوڵدەدەیت خۆت لەگەڵ گۆڕانکاریەکان بگونجێنیت، ئەمڕۆ رۆژێکی گونجاوە بۆ بەدواداچوون و چارەسەرکردنی کێشە خێزانی و کۆمەڵایەتیەکانت.

سەتڵ
لە بواری دارایدا بەخت یاوەرتە و بنکەیەکی پتەوت پێک هیناوە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا سودی لێ وەربگریت، دەستبەرداری پلانەکانت مەبە و بۆڵە مەکە ئەگەر هەندێک شت کێشەی تێ کەوت و پلانەکانت ئاشکرا مەکە.

نەهەنگ
لە شوێنی کارەکەت لێکدانەوەیەکی گرنگ دەکەیت سوودی دەبێت بۆ داهاتووی پیشەکەت، بەپێی ئەستێرەکان ئەمڕۆ چالاکیت و متمانەت بەخۆتە و سحرێکی تایبەتت هەیە.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پێداچونەوە:ئەڤین

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure