به‌هۆى پێشكه‌شكردنى تلیاكه‌وه‌ رێستۆرانتێك داخرا

هەمەڕەنگ :: 17/08/2019‌ :: 6047‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 15ی ئاب، كافتریا و رێستۆرانتێك له‌ خۆرهه‌ڵاتی شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیا به‌هۆی پێشكه‌شكردنی تلیاك، حه‌شیش و چه‌ند جۆرێكى تر مادده‌ى هۆشبه‌ر له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ داخرا.


له‌ مێنیۆی ئه‌و رێستۆرانته‌دا چه‌ند جۆری جیاوازی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان، له‌وانه‌ش: حه‌شیش و تلیاك،  له‌ژێر ناوه‌كانى (خۆراكی له‌ بیربردنه‌وه‌، خۆراكی شادی به‌خش)، چه‌ند ناوێكى تردا پێشكه‌شكراوه‌.

له‌دواى ئاشكرابوونى ئه‌و تاوانه‌ى كه‌ سه‌رپه‌رشتیارانى رێستۆرانته‌كه‌ ئه‌نجامیانداو، پۆلیس هێرشى كردووه‌ته‌ سه‌رى و به‌تۆمه‌تى تێوه‌گلان له‌تاوانه‌كه‌ ده‌یان كه‌سى ده‌ستگیر كردووه‌.

 

وەرگێران: ئازوو محەمەد 
پ: ئا.ح


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure