كارێز نوێترین وێنه‌ى خۆى بڵاوده‌كاته‌وه‌ و به‌مشێوه‌یه‌ باسى ژن ده‌كات

هەمەڕەنگ :: 17/08/2019‌ :: 4944‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

كارێز به‌رزنجى هاوه‌ڵى یه‌كه‌مى شاجوانى كوردستان نوێترین وێنه‌ى خۆى له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستگرام بڵاوكرده‌وه‌.


كارێز له‌ نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا، نوێترین وێنه‌ى خۆى له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستگرام بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و له‌سه‌رى نوسیووه‌ "ئافرەت نیشتیمانە"، هه‌واداره‌كانیشى ده‌ڵێن "گۆڕاوه‌، شۆخوشه‌نگتر بووه‌".

کارێز وەیس، كه‌ ناسراوه‌ به‌ (كارێز به‌رزنجى) تەمەنی 18 ساڵە، لەدایکبووی شاری هەولێرە و خوێندکاری پۆلی 12ی ئامادەییە، خۆی پێشتر له‌ چاوپێكه‌وتنێكى دواڕۆژدا باسى كردبوو "یەکێک لە خەونەکانی بەشداریکردن بووە لە پێشبڕکێی شاجوانی کوردستان، بەڵام ساڵانی رابوردوو تەمەنی گونجاو نەبوو تا بتوانێت بەشداری لەو پێشبڕکێیەدا بکات". 

لە شەوە ئاهەنگێکدا و لە بەرواری 20ی کانوونی یەکەمی 2018 لەشاری هەولێر پێشبڕکێی شاجوانی کوردستان بەڕێوەچوو، لەنێو 14 كچدا، سانا مەحمود، وەكو چوارەم شاجوانی كوردستان تاجی شاجوانی لەسەر نرا، هەروەها کارێز وەیس وەک هاوەڵی یەکەمی شاجوان و میریان وەک هاوەڵی دووەمی شاجوان دیاریکران.  

ئا: ئا.ح
بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین

View this post on Instagram

ئافرەت نیشتیمانە💜

A post shared by blessed💜 (@karez_barznji) on

no


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure