یەکەم شت لەم وێنەیەدا چی دەبینیت کەسایەتیت ئاشکرا دەکات

هەمەڕەنگ :: 17/08/2019‌ :: 1141‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


تەماشای ئەم وێنەیە بکە و پێمان بڵێ یەکەم شت چی دەبینیت، چونکە لە رێیەوە دیاری دەکەیت کەسێکی گەشبینیت یان رەشبینیت.


روخساری ژنەکە

واتا تۆ هەمیشە بەدوای گۆڕانکاریدا دەگەڕێیت و ئارەزوو بە سەقامگیری ناکەیت و هەمیشە هەوڵدەدەیت وردەکاری نوێ بکەیتە ژیانتەوە، ئەمەش وایکردووە خەڵکی ئارەزوو بەوە بکەن قسەت لەگەڵ بکەن لەبەر ئەوەی وزەیەکی ئەرێنیان تێدا دروست دەکەیت، هەروەها کەسێکی کراوەیت و خەڵکی بە هەموو جیاوازیەکانیانەوە پەسەند دەکەیت.

بەلەمەکە و درەخت و دەریاکە
واتا کەسێکی ئارامیت و بە بێدەنگی کێشەکانت چارەسەر دەکەیت، بەڵام ناتوانیت نیشانەکانی دڵتەنگی و بێزاری بە روخسارتەوە بشاریتەوە، ئەمەش وایکردووە خەڵکی وابزانن کەسێکی رەشبینیت و نازانیت پێ بکەنیت، هەربۆیە هەوڵبدە زیاتر دەربڕین لەخۆت بکەیت و کێشەکانت بۆ ئەو کەسانە باس بکەیت کە متمانەت پێیانە.
لەکۆتایدا پێویستە بزانیت دوو رێگە هەیە بۆ رووبەرووبوونەوەی کێشە: گەشبینی کە دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشەکان و رەشبینی کە رێگە لە بیرکردنەوە و جوڵە دەگرێت و کێشەکان گەورەتر دەکات.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure