ڤیدیۆ:ببینە چۆن کۆمەڵێک گەنج هێرش دەکەنە سەر کچە دەستگێڕێک

هەمەڕەنگ :: 17/08/2019‌ :: 1834‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە تێیدا کۆمەڵێک گەنجی سعودی هێرشدەکەنە سەر کچە دەستگێڕێک.

 
لە سەرەتای ڤیدیۆکەدا گەنجەکان دەست بەسەر ئەو یاریانەدا دەگرن کە کچەکە دەیفرۆشێت، ئەویش راویان دەنێت، دواتر کێشەکە دەبێتە شەڕ و لێدان.

پاش بڵاوبوونەوەی ئەم ڤیدیۆیە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان داوایانکرد ئەو گەنجانە دەستگیر بکرێن لەبەر ئەوەی هێرشیان کردووەتە سەر کچێک لەکاتی کارکردنیدا.

دەوترێت پۆلیس ئەو ژنەی دۆزیوەتەوە و دەرکەوتووە هیچ زیانێکی مەترسیداری پێ نەگەیشتووە و لە ئێستادا بەدوای گەنجەکان دەگەڕێن تاوەکو دەستگیریان بکەن.

وەرگیڕان:هێڤی فەرهاد

پێداچوونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure