لەماوەی چەند خولەكێكدا پەڵە و چرچیەكانی دەموچاوت بشارەوە

هەمەڕەنگ :: 17/08/2019‌ :: 319‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


هەندێك فێڵ هەن توانای شاردنەوەی پەڵە و چرچولۆچیی دەموچاو  و نیشانەكانی ماندووبوونیان هەیە و وا دەكات پێست درەوشاوەتر و جوانتر بێت. لێرەوە ئەو فێڵانە بزانە:


بۆ شاردنەوەی پەڵەكان 
بۆ ئەوەی رەنگی پێستت یەك ڕەنگ بێت  و پەڵەكانی بشاریتەوە، پێویستت بە قەڵەمێك هەیە كە رەنگەكەی ئاڵتونی بێت و پۆدرەیەكی روون و فڵچەیەكی گەورە.

پۆدرەی هەتاوت پێویستە
 پێستت پاكبكەرەوە و دواتر كرێمێكی شێدار بەكاربهێنە و بە قەڵەمەكە پەڵەكان بشارەوە و دواتر بە پەنجەت رەنگەكەی بڵاوبكەرەوە و فڵچەكە بەكاربهێنە و دواتر پۆدرە ئەساسەكە لە پێستی دەموچاوت بدە. 

بۆ شاردنەوەی چرچولۆچیەكان 
بۆ شاردنەوەی  چرچولۆچیەكان، پێویستت بە  بەكارهێنانی داپۆشینی پەڵە تاریكەكان  و قەڵەمی برۆ هەیە.

با كونسیلەرەكەت رەنگی  لە رەنگێكی  پێستی خۆت كەمێك كراوەتر بێت. كونسیلەرەكە بدە لەو شوێنانەی كە چرچ بووە و  قەڵەمی راستكردنەوەی ژێربرۆ لە سەرووی گۆشەی دەرەكی بەكاربهێنە و دواتر  برۆكانت بكێشە. بۆ شاردنەوەی هێڵی نێوان برۆكان قەڵەمێكی كاڵتر بەكاربهێنە.
 
بۆ شاردنەوەی نیشانەی ماندوویەتی 
كرێمی ئەساس بەباشی و بەجوانی بەكاربهێنە و وەك یەك بەیەكسانی لە هەموو پێستی دەموچاوتی بدە، هەروەها چاو و روومەتیشت، كاریگەریی زۆرە بۆ شاردنەوەی ماندوویەتی. كرێم ئەساسێكی شێدار بەكاربهێنە، سەر روومەتەكەت با كەمێك تۆخ بێت و رەنگی عەنبەریی بەكاربهێنە لەگەڵ قەڵەمچاوێكی رەشی تۆخ و ماسكارایەكی چڕ.

با بۆیەی لێوت شەفاف و مەرجانی بێت
لەسەر دەست كەمێك كرێم ئەساس و كرێمی شێدار تێكەڵ بكە بۆ ئەوەی پێستی دەموچاوت یەكڕەنگ دەربكەوێت و ئەگەر هەندێك لە پەڵەكان نەشاردرانەوە دەتوانیت زیاتری لێبدەیت. سەرڕوومەت لەگەڵ كەمێك كرێمی شێداركردنەوە تێكەڵ بكە پێش ئەوەی لە روومەتی بدەیت دواتر كەمێك ئەساسی پۆدرەی لێبدە. 
رەنگی عەنبەریی بۆ پشتچاو بەكاربهێنە چونكە تەنها رەنگە دەمارە بچووكەكانی پشتچاو دەشارێتەوە. چاوت رەش بكە و برژانگت چڕ بكەرەوە بە ماسكارا و رەنگی لیویشت با مەرجانی بێت.     
پێداچونەوە: ل.م

بڵاوکردنەوە: ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure